riklam

توێژینه‌وه‌یه‌ك: قه‌ڵه‌وی مه‌ترسییه‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا زیاد ده‌كات

هەمەرەنگ 08:22 PM - 2020-07-25
.

.

ده‌سته‌ی پزیشكی گشتی له‌ به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ 25-7-2020، هۆشداری دایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ قه‌ڵه‌ون و كێشیان زۆره‌، له‌كاتی توشبوونیان به‌په‌تای كۆڤید-19 زیاتر رووبه‌ڕووی گیانله‌ده‌ستدان ده‌بنه‌وه‌، یاخود به‌توندی تووشی په‌تاكه‌ ده‌بن.

ده‌سته‌ی گشتیی ته‌ندروستی ئاشكراشی كردووه‌، به‌گوێره‌ی داتاكان، ئه‌و كه‌سانه‌ی بارسته‌ی جه‌سته‌یان له‌ 30 -40 سانتیمه‌تر ده‌بێت، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌په‌تاكه‌ له‌ 40% زیاتره‌، رێژه‌كه‌ له‌ 90% زیاتر ده‌بێت له‌وانه‌ی كه‌ بارسته‌ی جه‌سته‌یان له‌ 40 سانتیمه‌تر زیاتره‌.

ده‌سته‌كه‌ هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ قه‌باره‌ی جه‌سته‌یان له‌ 30 سانتیمه‌تر زیاتره‌، به‌توشبوو به‌قه‌ڵه‌وی پۆلێنیان ده‌كات، هه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌سته‌كه‌ له‌ 63% ی پێگه‌یشتووان له‌ ئینگلته‌را زیاده‌ی كێشیان هه‌یه‌ و به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

پێشتر، بۆریس جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند: له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێویسته‌ كێشی خۆیان دابه‌زێنن، راپۆرته‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ به‌ریتانیا خواردنه‌ ناته‌ندروسته‌كان رابگه‌یه‌نرێت.

سۆزان جیب، مامۆستای به‌رنامه‌ خۆراكییه‌كان له‌ زانكۆی ئۆكسفۆرد، بڕیاره‌كه‌ی جۆنسۆن له‌باره‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستی گشتی له‌ به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌پرسی قه‌ڵه‌وی به‌ گرنگ ده‌زانێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنیدا كه‌ چاره‌سه‌ری گرفتی قه‌ڵه‌وی له‌وڵاته‌كه‌یدا بكات، خۆشی چه‌ند كیلۆگرامێك له‌ كێشی له‌شی دابه‌زاند، له‌وكاتانه‌دا به‌هۆی توشبوونی به‌په‌تای كۆڤید-19 خرایه‌ ژێر چاودێری ووردی پزیشكی.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket