riklam

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دایكی ئه‌نفال لادرا

ئەدەب وهونەر 12:31 PM - 2020-07-23
.

.

به‌یانی ئه‌مرۆ (23ی ته‌مموز) به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری و رێكخراوه‌كانی بواری ئه‌نفال و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان. له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ ناحیه‌ی رزگاری په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌ركه‌ی دایكی ئه‌نفال لادرا.

 

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، سروه‌ محه‌مه‌د ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی رزگاری ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و دواتر سه‌ڵاح كوێخا له‌ وته‌یه‌كیدا، تیشكی خسته‌سه‌ر شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفال و وێرانكردنی دێهاته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی به‌عس رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لێره‌دا كۆبوینه‌ته‌وه‌ و له‌ كه‌شێكی ئازادانه‌ له‌ ناحیه‌ی رزگاری په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری دایكی ئه‌نفال لاده‌ده‌ین، رۆژانێك ئه‌م شوێنه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس وه‌ك زیندانێكی گه‌وره‌ به‌كارهێنراوه‌ و زۆرترین كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه‌.

 

ووتیشی، ئه‌م په‌یكه‌ر له‌سه‌ر داوای كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان دروستكراوه‌ و كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له‌ كاتی سه‌ردانی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت داواكاری ئاراسته‌كرا و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی په‌یكه‌ركه‌ی دروستكرد.هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئاسۆس جاف هه‌ستاوه‌ به‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.

 

هه‌ر له‌ وته‌كانیدا، سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند "گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كه‌ له‌ دیدی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و ئاوه‌دانی و بوژاندنه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، لێره‌وه‌ داواده‌كه‌ین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ زیاتر له‌به‌رچاو بگرێت و پرۆژه‌ی زیاتر له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجام بدات.

 

دواتر، هونه‌رمه‌ند ئاسۆس باسی له‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ كرد و راشیگه‌یاند، ئه‌و په‌ڕی خۆشحاڵم ئه‌وه‌م پێ بڕاوه‌ په‌یكه‌رێك بۆ دایكی نه‌وه‌ی ئه‌نفال دروستبكه‌م و له‌ ناحیه‌ی رزگاری و ناوجه‌رگه‌ی ئه‌نفال دابنرێت، سوپاسی هه‌مو ئه‌وانه‌ش ئه‌كه‌م هاوكارم بوون له‌ دروستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌.

 

PUKmedia فۆتۆ: كاوە جاسم 

 

109256720_3263140393910951_4348744550810390278_n.jpg

110342200_3263137803911210_4918535892527805287_n.jpg

115911010_3263140740577583_4970215317724216112_n.jpg

116019291_3263141617244162_5447276180269531353_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket