riklam

نرخی بەرمیلێك نەوت لە 45 دۆلار نزیكدەبێتەوە

ئابوری 09:44 AM - 2020-07-23
.

.

نرخی نەوتی خاو جارێكی تری بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردو هەر بەرمیلێك نەوتی برینێتیش لەبازاڕە جیهانییەكان بەزیاتر لە 44 دۆلاری مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ 23ی تەموزی 2020 ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویكردەوە كە نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزبوەتەوەو هەر بەرمیلێكیشی بە 44 دۆلارو 37 سەنتەوە مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەوەشی رونكردوەتەوە كە نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بەراورد بەنرخی رابردووی بەرزبوونەوەی نوێی تۆماركردوەو هەر بەرمیلێكی بە 41 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕە جیهانییەكان دوای بڕیاری وڵاتانی بەشدار لەئۆپیك دێت كە بڕیاریاندا كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ ماوەی مانگێكیكی تر درێژبكەنەوە، هەروەها دەستپێكردنەوەی كارگەكانی بەرهەمهێنان و پیشەسازی لەوڵاتانی ئەوروپا كە لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆو كۆرۆناوە لەكاركردن وەستابوون و ئێستا بەهۆی كردنەوەیانەوە خواست لەسەر بازاڕی نەوت زیادیكردوە.

PUKmedia ئاژانسەكان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket