riklam

پەروێزخان، دەستبەسەر بارێكی قاچاغدا گیرا

کوردستان 11:43 PM - 2020-07-08
.

.

لەسنوری مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان دەست بەسەر پارێكی مریشكی بەستوودا دەگیرێت.

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاویكردوەتەوە:"لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستبەسەر بارێك مریشكی بەستوودا گیرا، كە بڕەكەی زیاتر لە (٢٧) تەن بوە.

رونیشكراوەتەوە:"لەئەنجامی هەوڵ و بەدواداچوونی فەرمانبەرانی ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و دوای دەستخستنی زانیاری، بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی گومرگی پەروێزخان توانرا دەستبەسەر باری ئۆتۆمبێلێكی جۆری بەڕاد دا بگیرێت، كە بارەكەی (٢٧) تەن و (٦٤٠) كیلۆ مریشكی بەستوو بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەو بارە مریشكە بەچەند كارتۆنیك ئایسكریم داپۆشرابوو تا بتوانن لەو ڕێگەیەوە تێیپەڕێنن و دواتر ساغی بكەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو:" لەئێستادا بارەكە ڕاگیراوە و كەیسەكە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان دەكرێت بۆ كاری پێویست و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ خاوەن بارەكە.

جەختیشكراوەتەوە:"بەپێی ڕێنماییەكان هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناو هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

 

PUKmedia ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

 

107082075_2677479312494757_5785840504225480649_n.jpg

107620328_2677479485828073_910740337612896618_n.jpg

107607868_2677479209161434_3375073570299890916_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket