riklam

هەولێر.. كەسێك برایەكی و زڕ دایكی دەكوژێت

کوردستان 07:19 PM - 2020-07-08
.

.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لەكۆمەڵگای قوشتەپەی سەر بەپارێزگای هەولێر كەسێك برایەكی خۆی و زڕ دایكی كوشتوەو دوای دەستگیركردنی دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر پاش ئاگاداركردنەوەیان لەڕودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپەو كوژرانی دوو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كردو دوای 6 سەعات توانیویانە لە سەعات 4ی بەیانی تۆمەتبارێك بەناوی (ع.ج.ی) دەستگیر بكەن.

رونیشیكردوەتەوە: بكوژەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابوو بەكوشتنی برا و زڕ دایكی خۆی و دانی نا بەتاوانەكەیداو بەپێی ماددە 406 لەیاسای سزادان بەندكراوەو دراوەتە دادگا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket