riklam

قسەکردن_بۆ_میدیا

بیروڕا 05:53 PM - 2020-07-08
.

.

ڕۆژانە دەیان  پەرلەمانتارو  وەزیرو بەرپرسانی باڵای حزبی و حکومی  هەرێم قسە بۆ میدیاکان دەکەن. هەندێک جار قسەی باش وزۆرجاریش قسەکانیان بەخراپ لێوەردەگیرێ.   چونکە نازانن چۆن و کەێ و لەکوێ قسه دەکەن. یاخود کەی بەخۆیان چاوپێکەوتنی میدیایی  دەکەن  کەینێش ڕاوێژکار یا بەڕێوبەری ڕاگەیاندن یا وتەبێژی دامەزراوەکەی ڕادەسپێرێ . یان لەکاتی ئاسایی وقەیرانەکاندا  چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕووماڵی میدیایی قەیرانەکەدا دەکەن. گرنکە بزانن چی دەڵین و  چۆن دەیلێن؟ بۆ کوێی دەڵێی؟   بۆ وەرگری چ کەناڵێ قسە دەکەن؟. 

بەداخەوە  لێرە وانیشان دەدرێ کە ئەو بەرپرسانە هەموو شتێک دەزانن وپێویستیان بە ڕاوێژکارو بەڕێوبەری راگەیاندن و  وتەبێژ نیە. بۆیەزۆرجار ڕۆژنامەنووسی زیرەک لە خشتەیان دەبات وتووشی هەڵەی گەورە و هەڵچونیان دەکەن . یا لەبەر ئەوەی بە باشی خۆیان ئامادەنەکردوە ، وەک کەسێک دەردەکەون وەک بڵیی زانیاری وشارەزایی  پێویستیان لەسەر بابەتەکە نییە..  یان لە کاتی کێشەو قەیرانەکاندا، زۆر جار  قسەکانی ئەوان لە دۆڵێکە و کێشەو نەهامەتییەکانی خەڵکیش لە دۆڵێکی تر بن و ناگەنە یەک. .  ئەوە جگە لە ڕەچاو نەکردنی لایەنی ئەتەکێتی  پۆشینی  جل وبەرگ  و بەکارهێنانی ڕەنگ و ماکیاژو جوڵەی دەست و شێوازی دانیشتن ،  تزرۆ تروکاندنی چاو وزمانی جەستە بەگشتی  هەریەکەیان لەئاوازێک دەخوێنن.  وادیارە تائێستا وەک پێویست سوودیان لەو کتێبانەش وەرنەگرتووە، کە چەند ساڵێکە کەسانی شارەزاو ئەکادیمی نووسیویانە یا توێژینەوەی زانستیان لەسەرکردوە یا لەزمانەکانی تر کروانەتە کوردی، دەربارەی چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتن و  بنەماکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و هونەری قسەکردن وکاری وتەبێژی و چۆنیەتی دەرکەوتن لە میدیاکاندا.

دەرکەوتن لە شاشەی کەناڵەکان، بەگشتی ولەم سەردەمی  سۆشیال میدیاو  میدیای ئەلکتڕونیدا دوو سەرەیە، کارێکی ئاسان نی یە،  و نابێ  هەر بۆ  خۆ نمایشکردن سەیر بکرێ، چونکە ئەگەر بەباشی نەزانی ئەو چەکە کاریگەرە بەکاربهێنی بێگومان زیانت پێدەگەیەنێ ولەوانەیە کەسایەی سیاسیت بشکێنێ. دواجار خەڵکیش متمانەیان بە قسەکانت نەمێنێ. بۆیە دەبێ سەرۆکەکان، وەزیرو پەرلەمانتارو بەرپرسانی کە ئەرکی خزمەتگوزاری گشتییان لەئەستۆدایە،  کە داوای چاوپێکەوتنێکی میدیاییان لێدەکرێ، ناڵێم خۆیان بدزنەوە بەڵام مەرج نییە هەر خۆیان قسەی تێدا بکەن. پێویستە بابەتەکە زۆر بەجدی وەربگرن و پرس و ڕا بە شارەزایانی بواری میدیاو پ دەوروبەری خۆیان بکەن و بزانن  ئەو چاوپێکەوتنە تا چەند له قازانجی گەیاندین پەیامی دامەزراوەکە دایە. ئایا گرنکە خودی بەرپرسی یەکەم  یا وەزیر قسە لەسەر هەموو شتێک بکات؟ یان پێویستە  بریکارەکەی یا وتەبێژێکی بە( ئاگا وبەشدار) له پڕۆسەی بڕیاردان چاوپێکەوتنەکە بکا؟  بۆ ئەمەش هەقە  چەند سەعات پێشتر  بەداتا وزانیاری خۆیان بۆ هەموو جۆرە پرسیارێکیش ئامادە بکەن، چونکە لەبواری میدیادا هەموو جۆرە پرسیاریک ڕەوایە  کە لە سەرۆک و وەزیرەکان وپەرلەمانتاران وبەرپرسان و وتەبێژی حزبی وحکومی بکرێ ، بەڵام شێوازی وەڵامەدانەوەی ئەو بەرپرسانە ، داتا وئامارەکانی دەیانخەنەڕوو لەگەڵ ڕاستگۆیی و ڕوونی قسەکانیان ئەوە دیاری دەکات ئایا تا چەند لە چاوپیکەوتنەکەدا  سەرکەوتووبوینە و لەبابەتەکەشدا لەقازانجی گشتی  و چارەسەرکردنی کێشەکاندا قسەیان کردووە.  لێرەوە  باشی وخراپی چاوپێکەوتنەکەو دیاریکردنی ئەو کەسەی قسەی تێدا کردووە بەدیار دەکەوێ کە تا چەند قسەکانی لای خەڵک و میدیاکان جێگای ئیعتیبار بووە!  یان بە پێچەوانەوە  رەنگە چاوپێکەوتنەکە زیان بەپێگەی خۆی وحزبەکەی و دامەزراوەکەی بگەیەنێ واتە قازانج سەری مایەی خواردووه!

  PUKmedia   تارق جەوهەر  سارمەمی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket