پێم‌خۆش بوو سه‌ركرده‌كانی !
بیروڕا 12:30 PM - 2020-07-08.
دوای ئه‌وه‌ی مۆریتانیا سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرێت، سه‌رۆكی وڵاتی زائیر سه‌ردانیان ده‌كات ، له‌لایه‌ن (موختار ولداده) سه‌رۆكی كۆماره‌وه پێشوازی لێده‌كرێت، له‌و كاته‌دا سه‌رۆكی میوان تێبینی ئه‌وه ده‌كات سه‌رۆك به جل و به‌رگێكی ئاسایی و به شێوازێكی هه‌ژارانه و سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ی بۆ رێكده‌خات، میوانه‌كه هه‌ست ده‌كات ئه‌وه له‌به‌ر نه‌زانین و كه‌مبایه‌خیه‌وه نیه به‌لكو له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری وڵاته‌كه‌یه، بۆیه كه ده‌ڕوات چه‌كێكی (5)ملیۆن دۆلاری ده‌داته ده‌ست به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ی و پێی ده‌ڵێت ئه‌م گوژمه پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆك جل و به‌رگ و پێداویستیه‌كانی له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی پاریس یان وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان بكڕێت، دوای رێوره‌سمی ماڵئاوایی، به‌رپرسی نوسینگه‌كه، چه‌كی پاره‌كه ده‌داته ده‌ست سه‌رۆك و پێی ده‌ڵێت ئه‌وه له سه‌رۆكی زائیره‌وه بۆ تۆیه تاوه‌كو خۆتان پێ پۆشته و په‌رداخ بكه‌ن، ئه‌ویش ده‌ڵێت زۆر باشه ئه‌و چه‌كه بۆ دروستكردنی په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایان خه‌رجبكه‌ن، چونكه ده‌زانیت په‌روه‌رده چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، مێژوو ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كاتێك جه‌لاده‌كان له ئینقلابی شومی هه‌شتی شوباتله 1963دا عه‌بدولكه‌ریم قاسمیان له باڵه‌خانه‌ی ئێزگه‌ی عێراق له ساڵحیه شه‌هید كرد، ته‌نها یه‌ك دینار و یه‌ك روبعی عێراقی له گیرفاندا بوو، له‌وساوه تا هه‌نوكه ئه‌و پیاوه یه‌ك فایلی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی له‌سه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، خوا خێری مامی خوالێخۆشبوومان بنوسێت، خانه‌نشینی بۆ بڕیه‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردووش‌دا گوێبیستی ناوی سه‌رۆكی ئۆرۆگوای (( خۆسێ مۆخیكا)) بووین كه به ساده‌یی و هه‌ژاریه‌وه ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌دا، ته‌نانه‌ت ئه‌و موچه‌ی كه پێدراوی خۆی بوو ده‌یبه‌خشیه‌وه به نه‌دار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، دواجار خانه‌نشین بوونه‌كه‌شی ره‌تكرده‌وه، بۆ سه‌ر كار و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی ته‌نها ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه جۆری فه‌گسڤاگۆنی مۆدێل 1987 بوو به‌كار ده‌هێنا، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ئیستاش مۆریتانیه‌كان موختاریان خۆش ده‌وێت و به ره‌مزی سه‌روه‌ری خۆیان دایده‌نێن، ئێراقیه ره‌سه‌نه‌كانیش هه‌نوكه‌ش قاسمیان خۆش ده‌وێت و هه‌میشه ناویان به پاكی و بێگه‌ردی هێناوه و له هزریان به زیندوویی هێشتویانه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئۆرۆگواش سه‌رۆكه هه‌ژاره‌كه‌ی خۆیان هه‌ر له لا گه‌وره‌یه و به به‌رزیه‌وه تێی ده‌ڕوانن ، پێم خۆش بوو سه‌ركره‌دانی ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر له هه‌موو شتێكیش نه‌بێ له هه‌ندێكی وه‌ك ئه‌وانه بان ،چونكه زۆر دوور نیه و له بیریان ماوه شه‌و و رۆژ و هاوین و زستان به یه‌ك ده‌سته جل و پێڵاوی چوپ لێس و تاكه تاكه ئه‌دیداس و به نانه ره‌ق ژیانیان ده‌برده‌سه‌ر، بۆ سه‌رخه‌وێكیش زه‌ویان راده‌خست و ئاسمانیان به خۆدادا، به‌و حاڵه‌وه خۆشه‌ویستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و جوتیاران و كاسبكاران بوون، هه‌موو چاوه‌ڕوان بوون هه‌ر به خاكیه‌وه بژین، كه‌چی پێچه‌وانه ده‌رچوو، ئێستا هه‌رچی گرد هه‌یه كراوه‌ته كۆشك و ته‌لار و باڵه‌خانه، هه‌رچی سه‌یاره‌ی گران به‌ها هه‌یه له هه‌ر قوژبنێكی دونیا بێت به پاره‌ی میلله‌ت كڕیویانه و له ژێریانه، هه‌رچی جل و به‌رگی جوان و ئاڵ و واڵای ماركێته گرانبه‌هاكانی له‌نده‌ن و پاریس و ئه‌وروپایه له‌به‌ریانه، چی پاره و پوڵ و خشڵ و زێڕ و زه‌به‌ن هه‌یه له ده‌ستیانه، هه‌رچی حه‌شه‌م و خه‌ده‌م و پاسه‌وان هه‌یه له ده‌وریانه، ئه‌گه‌ر به ئیزنی خۆیان نه‌بێت كه‌س به كیلۆمه‌تریش ناتوانێت لێیان نزیك بێته‌وه، راسته هه‌موو شتێكیان هه‌یه به‌ڵام ده‌بێ بزانن خۆشه‌ویستی خه‌ڵك له‌به‌رامبه‌ریان له مه‌حكدایه، یان ده‌بێت واز بێنن له‌و هه‌موو ناز و نیعمه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو سه‌رده‌می شاخ و موختار و قاسم و مۆخیكا خۆشه‌ویست بن و به زیندوویی له دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكی كوردستان بمێننه‌وه یان درێژه به‌و پۆست فه‌نتازیه‌ته له ژیان بده‌ن و رق جێی هه‌موو شتێك بگرێته‌وه كه ونبوون به یه‌كجاری له زاكیره‌ی خه‌ڵك ره‌شبنه‌وه.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25