riklam

كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستیپێكرد

کوردستان 10:28 AM - 2020-07-08
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ستیپێكرد.

یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ خرایه‌ڕوو.

جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ پێكه‌وه‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین و ده‌بێت گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت.

وتیشی: هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی بڕوای ته‌واویان به‌ ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌.

یه‌كگرتووی ئیسلامیش ڕایگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زین و پشتیوانی لێده‌كه‌ن.

ڕاشیانگه‌یاند: پێویسته‌ حكومه‌ت بودجه‌ی زیاتر بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ته‌رخان بكات و نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت كۆتایی پێبێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket