riklam

کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ماڵی شێخی تەریقەتی قادری دەکات

ی.ن.ک‌‌ 04:36 PM - 2020-07-06
.

.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٦/٧/٢٠٢٠ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەمەبەستیدەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی سەردانی ماڵی كۆچكردوو و خزمانی تەریقەتی قادریكرد.

لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و شێخانی تەریقەتی قادری كردو هیوای خواست ئەمە دوایین كۆست و ناخۆشی خانەوادەی كۆچكردووبێت.

كۆسرەت ڕەسول وتیشی شێخ محەمەد لە ژیانی خۆیدا لەڕێگای تەریقەتی قادریەوە وەك كەسایەتییەكی گەورەی ئایینی و كۆمەڵایەتیخزمەتێكی بەرچاوی بەئایینی پیرۆزی ئیسلام كردووەو لە چەندین وڵاتی دنیادا تەریقەتەكەیان بڵاوكردۆتەوە.

لای خۆیانەوە شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی سوپاسی كۆسرەت ڕەسول عەلیان كرد كە بەشداربووە لە دەربڕینیهاوخەمی بۆیان.

PUKmedia فۆتۆ/ هاوژین شەریف

 

DD799216-1477-471D-B3D3-167C81C16311.jpeg

C90145FE-96BE-4813-A669-B4F6D4062D98.jpeg

F08E85EC-F2E6-4287-9940-B03E4DF9EF64.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket