riklam

رۆژئاواى كوردستان.. رێنمایی نوێ بۆ خۆپارێزى له‌كۆرۆنا ده‌رده‌كرێت

کوردستان 10:31 PM - 2020-07-05
.

.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردن له‌ رۆژئاواى كوردستان كۆمه‌ڵێك رێنمایى بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌ركرد، پێداگرى له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێك كه‌ ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى سوریا و وڵاتانى دراوسىَ بڵاوبۆته‌وه‌، بۆیه‌ له‌پێناو خۆپارێزى و پاراستنى كۆمه‌ڵگه‌ له‌دژى ڤایرۆسه‌كه‌، ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردن كۆمه‌ڵێك رێنمایى و بڕیارى گرنگ و پێویست ده‌رده‌كات.


1) داخستنى ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌ رۆژى 13-7-2020 ه‌وه‌.
2) له‌رۆژى 13-7-2020 ه‌وه‌  ئه‌وانه‌ى بۆ كاره‌ مرۆییه‌كان دێنه‌ ناوچه‌كانى ئیداره‌ى خۆبه‌ڕێوه‌بردن بۆ ماوه‌ى (14) رۆژ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێن.
3) قه‌ده‌غه‌كردنى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمى كۆچكردووان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ ناوچه‌كانى رۆژئاواى كوردستان.
4) پابه‌ندبوون به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
5) بڕیاره‌كه‌ ئه‌و خوێندكارانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ به‌شدارى له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندى رێنماییه‌ پزیشكیى و ته‌ندروستییه‌كان بن.


PUKmedia هاوار نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket