riklam

سالار مه‌حمود: له‌هه‌ر پێگه‌یه‌كدابم ئامانجم خزمه‌تكردنی كوردستانه‌

کوردستان 09:32 PM - 2020-07-05
.

.

راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌سه‌ر داوای خۆی ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌.

سالار مه‌حمود راوێژكاری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ PUKmedia وتی: له‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونم وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق 1-1-2019 تا له‌ رۆژی 30-6-2020 ده‌ستبه‌كاربووم و له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا به‌ ویستی خۆم ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌ش به‌ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ كردوه‌.

وتیشی: به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌ڕێزیان ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌كه‌یان قبوڵ كردم و سوپاسی متمانه‌ی ده‌كه‌م له‌ ماوه‌ی كاركردنمان و به‌هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ تیمی كوردستان له‌به‌غداو به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌ڵێن ده‌ده‌م وه‌ك هه‌میشه‌ له‌هه‌ر جێگه‌و پێگه‌یه‌كدا بم هیواو ئامانجم ته‌نیا خزمه‌تكردنی كوردو كوردستان ده‌بێت.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket