riklam

گەنجێك لەئاوی سیروان خنكا

کوردستان 08:13 PM - 2020-07-05
.

.

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی قولەبەرزی كەلار، گەنجێك لەئاوی سیروان خنكا.

ئیبراهیم محەمەد بەڕێوبەری بەرگری شارستانی كەلار تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: گەنجێك لەكاتی مەلەكردندا لە ئاوی سیروان لەسنوری گوندی قولەبەرز خنكاوە.

وتیشی: گەنجەكە خەڵكی ناحیەی باوەنورەو گەڕان تاوەكو ئێستا بەدوای تەرمەكەیدا بەردەوامەو هێشتا نەدۆزراوەتەوە.

 

لەبەرامبەریشدا پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكردوە: ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەمە لەناحییەی باوەنوور سەربەقەزای کەلار گەنجێک بەناوی (کەیوان علی عبدالقادر ) لەدایبکووی 1993 دانیشتووی ناحییەی باوەنوور لەکاتی مەلەکردندا خنکا،

رونیشكراوەتەوە: بەوتەی کەسوکاری ناوبراو بەمەبەستی مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی ڕویان لەڕوباری سیروان کردوە لەکاتی مەلەکردنداخنکاوە،
ئەوەشخراوەتەڕوو: لەئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بەگەڕان کردوە و تاوەکوو ئێستا تەرمی ناوبراویان نەدۆزیوەتەوە.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket