riklam

بەپێی پشكنینەكان رێژەی تووشبووانی كۆرۆنا لەگەرمیان كەمدەبێتەوە

کوردستان 06:46 PM - 2020-07-05
.

.

رێژەی ئەو هاووڵاتیانەی كە تووشبوونیان بە لەئەنجامی پشكنینەكانی تەندروستی گەرمیان دەردەكەوێت لە 33% بۆ 26% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

د.سیروان محەمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: رێژەی تووشبووانی نێو پشكنینەكان لە %33 دابەزیوە بۆ %26نەخۆشخانەی قەڵا سەروو حەفتا نەخۆشی تێدایەو شوێن نەماوە.

وتیشی: پێویستمان بە خۆپارێزییەو دەبێت هاوولاتیان هاوكاربن

رونیشكردوەتەوە: هەر ئەمرۆش لەلایەن تیمی چالاكی پزیشكی دادوەری كەلارەوە كە رۆژانە ئەركی سەرپەرشتیكردنی ناشتنی سەرجەم مردوانی ئیدارەی گەرمیانیان لە ئەستۆیە و شەوڕۆژ كاردەكەن.

باسی لەوەشكردوە: دوو تەرمی نێو ماڵەكانی شاری كەلار نێژدران و پشكنینی تاقیگەكەشمان دەریخست هەردووكیان تووشبووی كۆرۆنابوون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket