riklam

پشكنین لە تاقیگەی تەندروستی گەرمیان بەردەوامە

کوردستان 06:40 PM - 2020-07-05
.

.

تاقیگەی تەندروستی گەرمیان تایبەت بە پشكینینی كۆرۆنا لەتەمەنێكی كەمی خۆیدا ژمارەیەكی زۆر پشكنینی ئەنجامداوە.

د.سیروان محەمەد بەرێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بە PUKmedia ی رایگەیاندوە:تاقیگەی تەندروستی گەرمیان تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا، لە مانگی رابردودا (حوزەیرانی ٢٠٢٠)، ٣٣٠٠ سێھەزاروسێسەد پشكنینی كۆرۆنای ئەنجام داوە.

ئەوەشی وتووە:تاقیگەكە سەرباری ھەمو دۆخێك و وێڕای توشبونی ژمارەیەك لە ستافەكەی بە كۆرۆنا، بەڵام لێبڕاوانە بەردەوامە لە خزمەت و لە دوا دو ھەفتەی رابردودا رۆژانە سەروی ٢٠٠ پشكنینی ئەنجامداوە.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket