riklam

له‌غیابی مام-دا..

ی.ن.ک‌‌ 04:23 PM - 2020-07-05
.

.

له‌غیابی مام-دا
هیوایه‌ك به‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی
مێژووی كورد به‌ زۆر هه‌وراز و نشێو و سه‌ختیدا تێپه‌ڕبووه‌، هه‌ر جاره‌و به‌جۆرێك شۆڕشه‌كانی كورد‌ له‌بار براوه‌ و نه‌گه‌یشتۆته‌ مه‌نزڵ، به‌ڵام له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول كه‌ به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م  خه‌بات ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و شۆڕشی نوێ چه‌خماخه‌ی لێدا و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان  به‌ رابه‌رایه‌تیی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال  دامه‌زرا، تاكه‌ شۆڕشی كورده‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ ئامانج و بگره‌ ده‌رئه‌نجامی ئه‌م شۆڕشه‌ و سه‌ركێشییه‌كانی رژێمی به‌عسیش وایكرد كه‌ راپه‌ڕین رووبدات له‌ كوردستان، ئه‌ویش هه‌ر به‌ڕابه‌رایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كه‌ كورد بۆ یه‌كه‌مینجار بووه‌ خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه‌ سه‌ربه‌خۆی خۆی كه‌ له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆری داوه‌ و ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیووه‌. دواتر ساڵی 2003 به‌هۆی سه‌ركێشییه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه‌، هێزه‌ كوردستانی و عیراقییه‌كان كه‌ رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو به‌ هاوكاریی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی توانرا دڕه‌نده‌ترین رژێم له‌ناو ببرێت، وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ رووی له‌ عێراق كرد و كارگه‌ریی ئه‌رێنیشی هه‌بوو بۆ هه‌رێمی كوردستان. پاشان توانرا حكومه‌تی نوێی عیراق دابمه‌زرێته‌وه‌.

ئیدی هێدی هێدی عیراق به‌ره‌و جارێكیتر ئاوه‌دانی و دیمكراسی بڕوات كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار بووه‌ وڵاتێكی خاوه‌ن ده‌ستوورێكی دیموكراسی، كه‌ له‌مه‌شدا دیاره‌ سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره‌ و كاریگه‌ری تیدا بینی و بگره‌ پشكی شێری له‌و وه‌رچه‌رخانه‌ به‌رده‌كه‌وێت و وڵاته‌ زلهێزه‌كانی جیهانیش ئه‌وه‌یان باش ده‌زانی كه‌ رۆڵ و پێگه‌ی مام چه‌نده‌ گرنگه‌ بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی عیراقی نوێ، بۆیه‌ هه‌موو پشتیوانییان له‌ عیراقی نوێ ده‌كرد، ئه‌گه‌رچی ئه‌ركه‌كان قورس و سه‌خت بوون هه‌م له‌ عیراق و هه‌م له‌ هه‌رێمیش، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌ك هه‌ر له‌ناو كایه‌كاندا بوو، بگره‌ كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی وه‌رچه‌رخان و ئاڵوگۆڕ و بنیاتنانه‌وه‌كه‌ش بوو، ده‌یتوانی كێشه‌ سه‌خت و ئاڵۆزه‌كان له‌ماڵ و باره‌گای خۆی چاره‌سه‌ربكات و رێگه‌چاره‌ی گونجاوی بۆ هه‌موو ئاڵۆزییه‌كان  پێ بوو، چونكه‌ ئه‌وكات له‌ عیراق چه‌ندین قه‌یران هه‌بوون هه‌ر له‌ كێشه‌ی سوننه‌و شیعه‌وه‌ تا ده‌گات به‌ كێشه‌ی تایفی و كێشه‌ی عه‌شایره‌كان، كێشه‌ی هه‌رێم و به‌غدا، كێشه‌ی وڵاتانی دراوسێ و له‌ هه‌مووشی سه‌ختر كێشه‌ی بوونی تیرۆرو تیرۆرستان بوو كه‌ به‌رۆكی عیراقی به‌ رووبه‌رێكی گه‌وره‌ گرتبوو، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و برینانه‌ به‌هۆی بوونی مام جه‌لاله‌وه‌ ساڕێژ ده‌بوو و هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ له‌وكاته‌نه‌دا كه‌ ئه‌و له‌ كایه‌كه‌دا رۆڵی هه‌بوو، ئاوه‌دانی باڵی به‌سه‌ر هه‌رێم و عیراقدا كێشابوو. هه‌موو كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان كێشمه‌كێشیان بوو تا به‌شداریی له‌ بنیاتنانه‌وه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و كوردستاندا بكه‌ن و رۆژ له‌دوای رۆژ عیراق و كوردستان به‌ره‌و ئاوه‌دانی و ئازادیی زیاتر دوڕۆیشت.

 مام جه‌لال له‌ دوو خولی سه‌رۆك كۆماری و ئه‌نجومه‌نی حوكمدا ده‌ریخست كه‌ ئه‌و خه‌مخۆر و دڵسۆزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عیراق و كوردستانه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌و له‌ به‌غدا بوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ دڵیشی لای هه‌رێم بوو و درێغی له‌ ناساندنی هه‌رێم به‌ دنیاو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان و هه‌رێم و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریی هه‌رێم نه‌ده‌كرد، سه‌رباری ئه‌و ئه‌ركه‌ قورسه‌ی له‌سه‌ری بوو له‌ عیراقدا.

 به‌ڵام له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتن و دوا ماڵئاوایی مام، ئیدی رۆژ له‌دوای رۆژ نه‌هامه‌تی و قه‌یران له‌دوای قه‌یران و كێشه‌ له‌دوای كێشه‌ رووی كرده‌ هه‌رێم و عیراق  و وای لێهاتووه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر تووشی نه‌داریی و بێ مووچه‌یی و سه‌ختیی ژیان بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌رێم و به‌غداش له‌ڕووی ئاوه‌دانی و دامه‌زاوه‌ییه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ك له‌شوێنی خۆیدا بووه‌ستێت و راستتره‌ بڵێم له‌دوای ماڵئاوایی مام، به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان هه‌موو شته‌كان وه‌ستاون، ناته‌بایی لایه‌نه‌كان رێكنه‌كه‌وتن و لێك تێنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كانی كوردستان و عیراق و به‌ده‌نگه‌وه‌ نه‌هاتنی وڵاتانی جیهان و ئیقلیمی، دروستبوونی كێشه‌ی گه‌وره‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هه‌رێم دروستكردووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ ئێستا بێ مووچه‌یی  به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمدا و ناپارسه‌نگیی هێز له‌ هه‌رێم و ناعه‌داله‌تی له‌ هه‌رێم باڵی  به‌سه‌ر كۆی كێشه‌كاندا كێشاوه‌، قه‌یرانه‌كان تادێن زیاترده‌بن. بۆیه‌ ده‌ڵێم بێ مامی-یه‌ هه‌تا ئێستاش هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ عیراقی نه‌ كوردستانیش نه‌یانتوانیووه‌ هیچ نه‌بێ نیوه‌ی ئه‌وه‌ی مام كردوێتی، ئه‌و بیكات و ناشبێت، بۆیه‌ هه‌موومان ئێستا بێ مامی-مان پێوه‌دیاره‌ به‌ڵام ئێستا هیوادارم و ئومێدیشم زۆره‌ كه‌ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شوێن هه‌نگاوه‌كانی مامدا بڕۆن و درێژه‌ش به‌ كاروانه‌كه‌ی مام بده‌ن، چونكه‌ ئێستا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی هیوا و ئومێده‌وه‌ چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوه‌كانی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتین تا درێژه‌ به‌ رێبازی مام بده‌ن و ئه‌و رۆڵه‌ ببینن.

رێبوار ستار

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket