riklam

نرخی ئه‌مپێری موه‌لیده‌ بۆ مانگی شه‌ش دیاریكرا

کوردستان 11:37 AM - 2020-07-05
.

.

نرخی هه‌ر سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ مانگی رابردو (33) دینار و نیو ده‌بێت، هاوكات به‌پێی خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌م مانگه‌ بیست و چوار سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2020.7.5) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ به‌ (33.5) سی و سێ دینار و نیو بۆ مانگی پێنج دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (160) بۆ (185) سه‌عات كاریان كردووه‌، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان پێنج هه‌زار بۆ شه‌ش هه‌زار و (250) دینار ده‌بێت.

به‌پێی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ نرخی ئه‌مپێڕێكیش له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ره‌كێكی دیكه‌ جیاوازه‌.

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی ته‌مموز، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌و خاڵه‌ دووپاتكرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده‌ تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket