riklam

وه‌فدی هه‌رێم جارێكی تر سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 09:55 PM - 2020-07-04
.

.

وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به‌ گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا.

دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی رایگه‌یاندوه‌، ئێمه‌ نییه‌تی رێككه‌وتنمان هه‌یه‌‌و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی‌و ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوانماندا به‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوی هه‌ڵپه‌سێردراون، چاره‌سه‌ر بكرێن.

راشیگه‌یاند، له‌ دانوستانه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی‌و به‌م زوانه‌ش وه‌فده‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا، به‌ڵام دیارنییه‌ چ رۆژێك سه‌ردانه‌كه‌ ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كی ته‌مموزی 2020 كۆبوه‌وه‌‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ له‌ گفتوگۆكانی به‌رده‌وام بێت بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ كه‌ ماف و شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket