riklam

ژوری ئۆپراسیۆنی هه‌ڵه‌بجه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ ده‌رده‌كات

کوردستان 07:36 PM - 2020-07-04
.

.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، راگرتنی ده‌وامی فه‌رمی داموده‌زگا حكومیه‌كان جگه‌ له‌هێزه‌كانی ناوخۆ و كه‌رتی ته‌ندروستی تا 11ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ئیمزای ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌سه‌ر تێیدا هاتووه‌، راگرتنی ده‌وامی ره‌سمی داموده‌زگا حكومییه‌كان جگه‌ له‌هێزه‌كانی ناوخۆ و كه‌رتی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌ به‌شێوه‌ی ئێشكگر و به‌پێی پێویست ده‌وام ده‌كه‌ن تاوه‌كو 11-7-2020 درێژكرایه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌،، سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه‌، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش یه‌كێك له‌ كارمه‌ندانی یان زیاتر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ و یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ سنورداركردنی و دورخستنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتوانی توشبوه‌ك تا ماوه‌ی 14 رۆژ و دڵنیابون له‌سه‌لامه‌تیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوا له‌توشبوه‌كه‌ نه‌كرێت په‌یوه‌ندی به‌ده‌وامه‌وه‌ بكات.

ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  پێویستیشه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت  و یه‌كه‌ ئیداریه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ و چاودێری وردی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بانكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی فه‌رمانگه‌كان رێكاری پێویست بۆ سه‌ره‌ی موچه‌خۆران له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌گرێته‌به‌ر.

PUKmedia

0121212.jpg

777777.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket