riklam

نوێترین ئاماری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژئامه‌نووسان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 07:18 PM - 2020-07-04
.

.

سه‌نته‌ری میترۆ: كۆرۆنا پاساوێكی تر بۆ به‌رته‌سككردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسی
ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئازادیی رۆژنامه‌نووسی، له‌ شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ 1ی كانوونی دووهه‌م بۆ 30 حوزه‌یرانی 2020 سه‌نته‌ری میترۆ (98) جۆری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر (72) رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن تۆمار كردوه‌، له‌ ناویاندا (5) رۆژنامه‌نوسی ژن بوون. به‌م شێوه‌یه‌:

(53) حاڵه‌تی رێگری له‌ رووماڵكردن
(5) حاڵه‌تی هه‌ره‌شه‌
(7) حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری
(8) هێرش و لێدان
(9) حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌ بێ فه‌رمانی دادگا
(11) حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسان
(3) هێرشی ئه‌لیكترۆنی
(2) كه‌یسی هه‌راسانكردنی كچان و ژنانی له‌ناو ده‌زگاكانی میدیا.
سه‌نته‌ری میترۆ له‌ كۆتایی مانگی شوبات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی پلانی حكومه‌ت بۆ خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای له‌ میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ قۆناغی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی "كۆرۆنا" پاڵپشتی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی بكه‌ن بۆ خۆپارێزی له‌م په‌تایه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنمایی وهۆشیاری خۆپارێزی ته‌ندروستی، نه‌بنه‌ سه‌كۆیه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ترس و پروپاگه‌نده‌، پشت به‌ سه‌رچاوه‌ی ره‌سمی ببه‌ستن.
میدیاكانی كوردستان، له‌ماوه‌ی 4 مانگی رابردوو كه‌ ماوه‌ی قۆناغی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ بری ئاسانكاری زیاتر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و په‌یامنێره‌كانی، دامه‌زراوه‌ جۆراجۆره‌كانی حكومه‌ت له‌ هێزی چه‌كدارو مه‌ده‌نییان فشاری زیاتریان خسته‌ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان، ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئۆباڵی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوانی خسته‌ سه‌ر شانی هه‌ندێ ده‌زگای میدیا دیارترینیان كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌ ئۆپۆزسیۆنی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م رێگری و فشارانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌م قۆناغه‌دا زۆرینه‌ی میدیای بینراو، بیستراو، ئه‌لیكترۆنی، رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی، به‌ زانیاری دروست به‌شداربوون له‌ هه‌ڵمه‌تی خۆپارێزی ئه‌ركی پیشه‌یی خۆیان جیبه‌جێكردوه‌، دویان رۆژنامه‌نوس خۆیان خێزانه‌كانیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. ئه‌مه‌ش جێگه‌ی ستایشه‌ نه‌ك سه‌رزه‌نشت و په‌لاماردانی مافه‌كانیان.
له‌ناو ئه‌م بارودۆخه‌دا جیاكاری و هه‌راسنكردنی ژنانی و كچانی رۆژنامه‌نوس به‌رده‌وام بوو، میترۆ هه‌ندێ كه‌یسی هه‌ستیاری وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌راسانكردنی كچان و ژنانی رۆژنامه‌نوسه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ ناو ده‌زگانی میدیای كوردستانی.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی داوه‌ كه‌ ناهاوسه‌نگییه‌كی ته‌واو هه‌یه‌ له‌ به‌شداری ژنان له‌ناو هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌كانیادا، داوا ده‌كه‌ین هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ پرسه‌كانی جێنده‌ر، به‌شدارییه‌كی هاوسه‌نگ هه‌بێت چونكه‌ ژنان و كچان له‌ هه‌موو بواره‌كانی قۆناغی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنادا رۆڵی گرنگیان هه‌بووه‌.
میترۆ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات:
• گره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن كه‌ به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی رێكخراوه‌ له‌پاڵ یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسان.
• ئازادی بیروڕا و راده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ مافێكی سروشتی و یاساییه‌ ناكرێت به‌هیچ پاساوێك پێشێلبكرێت.
• ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی پێویسته‌ رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌ پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكه‌ران به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
• كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوس له‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری لاببرێت.
•جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو رێگه‌ به‌هه‌موو میدیاكان بدرێت به‌بێ‌ به‌ربه‌ست روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و روداوانه‌ بكه‌ن كه‌ جێی بایه‌خی خه‌ڵكن.
• پێویسته‌ راگرتن (ته‌وقیفكردن)ی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌و ئازادی بیروڕا نه‌مێنن.
• جگه‌ له‌پۆلیس هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆی نه‌بێت رۆژنامه‌نوس بانگ بكات، ئه‌ویش ته‌نها به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بێت.
له‌ باره‌ی میترۆوه‌:
سه‌نته‌ری میترۆ له‌ ئابی 2009 به‌ هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس و به‌رگریكاری مافی مرۆڤه‌وه‌، به‌ هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی IWPR ی ئه‌مریكی دامه‌زاروه‌، به‌ ئامانجی چاودێری ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
میترۆ به‌ پێی یاسای رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 2011 دامه‌زراوه‌و مۆڵه‌تی ره‌سمی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌.
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی په‌یمانگای رۆژنامه‌نوسانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گه‌لی نه‌رویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی (IMS)، پاڵپشتی كردوه‌. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژه‌ به‌ هاوكاری وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكخراوه‌كانی IMSی ده‌نیماركی و Intenews ، جێبه‌جێده‌كات.

PUKmedia سه‌نته‌ری میترۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket