riklam

سلێمانی.. توشبوویه‌كی كۆرۆنا كه‌ شێرپه‌نجه‌ی هه‌بوو چاكبوه‌وه‌

کوردستان 06:04 PM - 2020-07-04
.

.

توشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌سلێمانی كه‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌شی هه‌بوو چاكبوه‌وه‌.

د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست كۆرۆنا یه‌كسان نیه‌ به‌ مردن، دڵنیابن ژماره‌ی چاك بوونه‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان، به‌ڵام بوونی ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تی گیان له‌ ده‌ستدان زۆره‌ بۆ خێزانێك!!! بۆیه‌ تكا ده‌كه‌م پابه‌ندبن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی وته‌ی توشبوویه‌كی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت، من توشبووی كۆرۆنا بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌شم هه‌بووه‌، پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌ئێستادا چاكبوومه‌ته‌وه‌و له‌ماڵه‌وه‌م.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket