riklam

پێشمه‌رگه‌ و به‌رگری ناوه‌ندی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن

کوردستان 05:21 PM - 2020-07-04
.

.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌رگری رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كاری سه‌ربازیی هاوبه‌شی نێوانیان به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشیاییه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌ دابڕێنروه‌كاندا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوا ته‌حسین خه‌فاجیی وته‌بێژ به‌ناوی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فیدڕاڵ كرده‌وه‌، روونیده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی  لیژنه‌كانی ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌كان و زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕیی زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆرستی داعش رێككه‌وتن.

لای خۆشیه‌وه‌، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداریی گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاراكردنه‌وه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌ش قسه‌و باسی له‌سه‌ر كرا، ئه‌وه‌ش تاوتوێكرا كه‌ چۆن ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌تی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تیرۆرستانی داعش جموجۆڵه‌كانیان له‌و ناوچانه‌ زیادیكردووه‌.

راشیگه‌یاندوه‌: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ 4 ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی پێكده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕیی زانیاریی هه‌واڵگریی و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.


PUKmedia / به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket