riklam

ژماره‌یه‌ك توشبووی نوێی كۆرۆنا له‌خورماتوو راگه‌یه‌نرا

کوردستان 04:33 PM - 2020-07-04
.

.

توشبوویه‌كی كۆرۆنا له‌خورماتوو گیانی له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك توشبووی نوێش تۆماركران.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕزگار غازی یاریده‌ده‌ری كارگێڕی بنكه‌ی ته‌ندروستی ڕزگاری له‌قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4-7-2020 له‌ قه‌زای خورماتوو 85 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون و كه‌سێكیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌بوو گیانی له‌ده‌ستدا.

وتیشی: توشبووه‌كان دانیشتووی قه‌زای خورماتوون كه‌ نشته‌جێ چه‌ند گه‌ڕه‌گێكی جیاوازن و باری ته‌ندروستی زۆربه‌یان جێگیره‌.

كۆی توشبووان له‌خورماتوو تائێستا گه‌یشتوه‌ته‌ 155 كه‌س و 7 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد/ خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket