سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ده‌كات.ده‌قی پرسه‌نامه‌كه...به‌ڕێزان / خانه‌واده‌و كه‌سوكاری شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی ، برای به‌ڕێزم شێخ نه‌هرۆ شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی . به‌داخ وپه‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه ، هه‌واڵی كۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالكریم كه‌سنه‌زانی ، كه‌سایه‌تی دیاری كورد‌و ته‌ریقه‌تی قادری و دۆستی دێرینی خوالێخۆش بوو سه‌رۆك (مام جه‌لال ) مان پێگه‌شت ،له‌م ماته‌مه گه‌وره‌یه‌شدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان و تێكڕای موریدو شوێنكه‌وتوانی ته‌ریقه‌تی قادری - كه‌سنه‌زانی له‌كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م وبه‌شداری خه‌متانم . شێخ محه‌مه‌د كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی وكۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌و كاریگه‌ر بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ، هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو له‌ته‌بایی نێوان ئاینه‌كان و ڕێبازه ئیسلامیه‌كانی بواری سۆفیگه‌ری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه له‌ئاشتی و پێكه‌وه ژیاندا ، له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ئایینه‌ی گه‌له‌كه‌مان خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بوری خانه‌واده‌و كه‌س وكارو په‌یڕه‌وان و شوێنكه‌وتووانی بدات و ئه‌مه دواكۆستی بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌یان بێت .
دكتۆر جوان ئیحسان فه‌وزی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانلهئهنجومهنی نوێنه‌رانی عێراق
PUKmedia تایبه‌ت
لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ-دا پەیامێكی بڵاوكردەوە
ساڵیادی شه‌هیدبوونی مامه ریشه هه‌ڵۆكه‌ی گه‌رمیان
گوگڵ هاوخەمی بۆ بەغدا دەردەبڕێت
ئەمڕۆ یادی 75 هەمین ساڵه‌ی دامه‌زراندی كۆماری كوردستانه
بەفر سلێمانی سپی كرد
ساڵیادی PUKmedia پیرۆزه
دایكی مەزڵوم كۆبانێ كۆچی دوایی كرد
وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری توركیا كرد
داڕسانەكان بەردەوامن...!
كێ ده‌بێت داخوازی گه‌نجان بهێنێته دی ؟
مامەڕیشە... بۆ بەرەنگاریی تەعریب
لاهور شێخ جه‌نگی پیرۆزبایی له كاكه‌ییه‌كان ده‌كات
هەڵەبجە.. پێشمەرگە دێرینەکان لەمەڵبەندی شارەزوور کۆبونەوە
بۆ نوێبونەوەی گەلی کوردستان کۆنفرانسێک بەڕێوەچوو
بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرپەرشتی وۆرک شۆپی ئۆنڵاینی رێکخراوی ئەکادیمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا (MENA Academy )کرد
بەسەر...
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ PUKmedia وتی: لامهكهرزی ئیدار...
گوندی بێستان سوور سەربەناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی، مێژوویەكی دێرینی ھەیە و چەندین سەرچاوەی ئاویی تێدایە، تەنانەت لە بەشێكی ماڵەكانی ئەو گوندە سەرچاوەی ئاوی بوونی ھەیە ئەوەش ھۆكارێك...