riklam

عیراق.. 2334 توشبووی نوێ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 03:43 PM - 2020-07-04
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتوه‌ته‌ 58 هه‌زارو 354 كه‌س

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕۆ 4-7-2020، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق گه‌یشتووه‌ته‌ 58 هه‌زارو 354 كه‌س.

 راشیگه‌یاندووه‌، له‌واه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا 2 هه‌زارو 334 كه‌س له‌ عیراق توشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و هه‌زارو 477 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

 هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه‌، له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تائێستا له‌ عیراق   58 هه‌زارو 354 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 31 هه‌زارو 77 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket