riklam

چه‌مچه‌ماڵ.. له‌رووداوێكی هاتوچۆدا گه‌نجیك گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 03:32 PM - 2020-07-04
.

.

له‌ ناحیه‌ی شۆڕش له‌به‌رده‌م تاقیگه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێلی چه‌رموو له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا.

شه‌ریف رحیم جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاندن: سه‌عات 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4-7-2020، ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵان گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشڕه‌و، گه‌نجه‌كه‌ ماتۆرسكیلی پێ بووه‌و ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له‌جۆری گه‌ڵابه‌ لێداوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

راشیگه‌یاند: رووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌م تاقیگه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبێلی چه‌رموو له‌گه‌ڕه‌كی قادر كه‌ره‌میه‌كانی ناحیه‌ی شۆڕش روویداوه‌و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی پۆلیس له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌و ته‌رمی گه‌نجه‌كه‌یش ڕه‌وانی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌.

PUKmedia عه‌دنان كه‌لهوڕی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket