پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی
پرسەنامە 03:23 PM - 2020-07-04.
بۆ كۆچی دوایی شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی ربهری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له هه‌موو جیهان، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌می ئاراسته‌ی موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی و ساداتی به‌رزنجه له كوردستان و جیھان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌ڕێزان موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی و ساداتی به‌رزنجه له كوردستان و جیھان
زۆر به‌داخه‌وه ھه‌واڵی كۆچی دوایی جه‌نابی (شێخ محه‌مه‌دی شێخ عه‌بدولكه‌ریمی كه‌سنه‌زانی) ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی قادری كه‌سنه‌زانی له ھه‌موو جیھان ـ مان پێگه‌یشت.
مامۆستا، وه‌ك خوداناسێكی گه‌وره و ئاین په‌روه‌ری جیھانی، خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئاینی و ڕۆحی فراوانی موریدان و په‌یڕه‌وكارانی ته‌ریقه‌تی قادری بوو له ھه‌موو جیھاندا.
له ماوه‌ی ژیانیدا، ڕۆڵێكی یه‌كجار كاریگه‌ر و به‌رچاوی بینیوه له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ئاڕاسته‌كردن و ھاندانی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و كاری چاكه خوازی، ژیانئاوایی یه‌كجاره‌كی مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی كه‌سنه‌زانی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له لای موریدانی و كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان به‌جێھێشت، داواكارین له خوای گه‌وره ئارامی و سه‌بووری به ھه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، خوالێخۆشبووش به به‌ھشتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
"انا لله وانا الیه را‌جعون"
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17