riklam

ئیداره‌ی راپه‌ڕین چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد

کوردستان 03:05 PM - 2020-07-04
.

.

سه‌عات  10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (  4ی  ته‌مموزی  2020 ) به‌ سه‌رپه‌رشتی هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌رین ، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌رین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندۆروستیی سنووره‌كه‌مان و گرتنه‌به‌ری رێكاری دروست بۆ زیاتر ( احتوا ) كردنی نه‌خۆشیی كۆڕۆنا سازكردو له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار درا به‌ :

یه‌كه‌م /  ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تا رۆژی ( 10 / 7 / 2020 ) پشووی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و داموده‌زگاحكومیه‌كان درێژ ده‌كرێته‌وه‌ و رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ( 11 / 7 ) ده‌وام ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ .
دووه‌م / ئه‌م پشووه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ته‌ندروستی و خه‌فاره‌تی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌ و و هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن ، هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌ و بانك و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ش كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی موچه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ رۆژی مووچه‌ وه‌رگرتنیان ..
سێیه‌م /  جارێكیتر سپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتنی به‌رپرسیارانه‌ی مامۆستایانی ئایینی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ به‌وپه‌ڕی هه‌ست كردن به‌ مه‌سئولیه‌تی خۆشه‌ویستیی و سه‌لامه‌تیی هاووڵاتیان ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینیان راگرت ..

چواره‌م / سه‌باره‌ت به‌ كلینك و نۆڕینگه‌ پزیشكییه‌كان : به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌رین به‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كه‌كارگێڕییه‌كان و ئاسایش و پۆلیس مولزه‌مه‌ به‌ سه‌پاندنی جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م رێكار و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌ سه‌ر هه‌موو كلینك و نۆرینگه‌ پزیشكییه‌كاندا و هه‌رچی پابه‌ندیش نه‌بێت ئه‌وا اجرائاتی پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت .
پێنجه‌م / سپاسی به‌ده‌نگه‌وه‌ هاتن و په‌رۆشیی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان و چین و توێژه‌ جیاجیاكانی خه‌ڵكی سنووره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌ به‌گیانی خۆپارێزی و كۆپارێزیی ئه‌م ماوه‌یه‌ هاوكارمان بوون و به‌ هیممه‌ت و پاڵپشتی بێدرێغی  ئه‌وان و پشتیوانی خوای گه‌وره‌ ئه‌م دۆخه‌ ترسناكه‌ش تێده‌په‌ڕێنین و هه‌موومان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی ووڵاتێكی ئاوه‌دان و ته‌با ده‌گێڕین ...

هیوا قه‌ره‌نی عه‌بدوڵڵا
سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی راپه‌رین
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا


PUKmedia / هونه‌ر ره‌سوڵ/ رانیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket