riklam

ماوتە کاولی بکەی؟

بابەتی گۆڕاو 01:07 PM - 2020-07-04
.

.

ماوتە کاولی بکەی؟

*وابزانم دکتۆرەکە برازای سەعدلحلی بوو، وتم کۆکەکەم وشکە وتی تفی لێ بە.

*حازرم بلیتی کۆنسێرتی خدر بێگلاسی بە پەنجا دۆلار بکڕم، بەشەرتێ قوڕگی ھاتبێتەوە یەک.

*پیاو دەگی مەزبووتە، بە ملپێچێک و ھێلەکێک ئەبێ بە شاعیر، ئافرەت داماوە سێ چوار شەرتی قورسی ئەبێ تیا بێ.

*وتم ئەوە بۆچی تەکسی ئەگێڕیت؟ وتی با وابزانن ئاسایشم.

*من بم لەباتی حکومەت، بۆزیادکردنی داھات ئەچم لە سەرەی مەعاشدا بەفراو ئەفرۆشم.

*زۆر سەیرە، مۆسیقار مۆسیقات لەلا خۆشەویست ئەکات کەچی سیاسەتمەدار سیاسەتت لەبەر چاو ئەخات.

*من دەمێکە دەستم لە وەزعەکە شۆردووە، بەس کوڕی باشانە خاولییان دانەناوە.

*قەناعەتم وایە ھەر عەزابێک لە جەھەنمدا ھەبێ یەکەمجار سکێچەکەیان لە سلێمانی دروست کردووە.

*لێم پرسی وتم قوربان گیان کەی بەتەواوەتی وڵاتەکە لە کەڵک ئەکەوێ؟ وتی ماوێتی جارێ، ھێشتا دوکەڵی لێ ھەڵنەساوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket