riklam

بەهۆی كەمی كارەباوە دانیشتووانی بازیان گردبوونەوە

کوردستان 12:54 PM - 2020-07-04
.

.

بەهۆی كەمی پێدانی كارەبای نیشتمانی، بەشێك لە دانیشتووانی بازیان گرد بوونەوە و رێگەی سەرەكی سلێمانی- كەركوك-یان داخست.

پەیامنێرمان لە بازیان پێی راگەیاندین: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020،  بەشێك لە دانیشتووانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی گردبوونەوە و داوای جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان كرد.

پەیامنێرمان وتیشی:  ئەو هاووڵاتیانەی بەشداریی گردبوونەوەكەیان كردووە رێگەی سەرەكی سلێمانی-كەركوكی-یان داخست و دەڵێن، پێشتر جۆزەی 20 ئەمپێریمان بۆ دانراوە و دەبێت 20 سەعات كارەبامان هەبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها 12 سەعات كارەبامان پێدەدرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە ماوەی رابردوودا دانیشتووانی ناحیەكە چەندین جار گردبوونەوە و داوایانكرد، لە كارگەكانی سنوورەكە دابمەزرێنرێن.

PUKmedia ژ.م


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket