riklam

خاتوو شاناز خانویەک بۆ بنەماڵەی شەهیدێک دەکاتە دیاری

ی.ن.ک‌‌ 07:32 PM - 2020-07-03
.

.

 شاناز برایم یٔەحمەد ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕیاریدا تێچووی خانویەك بكاتە دیاریی بۆ خانەوادەی شەهیدێك .

پاشیٔەوەی هاوڵاتیەكی دانیشتووی حاجیاوا  بەناوی "عەلی بۆڵی " لە میانی بەشداریكردنی لە دۆكۆمێنتاریەكدا لەبارەی شەهیدبوونی كورەكەی لە داستانێكی بەرگریی كوردستان ، باسی لە سەختی ژیان و گوزەرانی خێزانەكەیكرد ،    شاناز برایم یٔەحمەد ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان وەك وەفایەك بۆ خەبات و قوربانیدانی یٔەو خێزانە تێكۆشەر و كوردپەروەرە،  بڕیاریدا هاوكاری تەواوی یٔەو هاوڵاتیە بكات و یٔەو خانوەی كە نەیتوانیوە تەواوی بكات ، بە تەواوكراوی وەك دیاریەك پێشكەشی بكرێت.

هەر یٔەمرۆ هەینی ٣ی٧ی٢٠٢٠، لەسەر راسپاردەی    شاناز برایم یٔەحمەد، نوسینگەی تایبەتی بەرێزیان  بەهاورێیەتیی بەرێز مەلا یٔاری ، لێپرسراوی مەڵبەندی راپەرینی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ، سەردانی ماڵی یٔەو هاوڵاتیەیان كرد و بەناوی   شاناز برایم یٔەحمەدەوە سەرەخۆشیان لێكرد  بۆ شەهیدبونی كورەكەیان كە لەپێناوی كوردبوندا گیانی خۆی بۆ گەلەكەی كردە قوربانی ، یٔەوەشیان پێ راگەیاند كە لەسەر یٔەركی بەرێزیان و  لەماوەیەكی زۆر كورتدا خانوەكەی بۆ تەواو دەكرێت ، هاوكات بەڵێنی هەموو پشتگیری و پشتیوانیەكیشیان بۆ دوپاتكردەوە.

 

 

هاوڵاتی "عەلی بۆڵی " خێزاندارە و خاوەنی ٦ منداڵە و پیشەی كاسبە، كورێكی بەناوی "شەریف علی"  لە بۆردومانێكی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا لە حەفتانین شەهیدبوە.

 "عەلی بۆڵی " باوكی شەهید شەریف كە رۆژانە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیانی خێزانەكەی لە كارگەیەكی بلۆك كاردەكات ،  شانازی دەكات بەوی كە كوڕەكەی لەپێناوی خاك و كوردبوندا شەهیدبوە ، تاكە هیوا و یٔاواتی گەڕانەوەی تەرمی كوڕەكەیەتی .

لەیٔێستادا یٔەو خانوەی  چەند ساڵێكە دەستی كردوە بە دروستكردنی بەڵام بەهۆی  كەمدەرامەتیەوە نەیتوانیوە تەواو بكات ، لەسەر یٔەركی شاناز برایم یٔەحمەد بۆی تەواو دەكرێت.

 

PUKmedia تایبەت 

106617799_273879030588935_6771072572338551589_n.jpg

106720012_273877020348878_4074004037808619651_n.jpg

106810511_195872668486917_8606361568512171118_n.jpg

107268408_313027273059679_2100327917637930504_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket