لەرێگەی سكایپەوە یەكێتیی و چەند حزبێك و رێكخراوێكی فیكری كۆبونەوە
ی.ن.ک 07:15 PM - 2020-07-03.
یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و سەنتەری ئۆڵف پاڵمەی سۆسیال دیموكراتی سوید و چەند حزب و ڕێكخراوێكی فكری كۆبونەوە .
ئەمڕۆ ۲٠۲٠/۷/۳ سەركەوت محمد غفور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ،لە ڕێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ سەنتەری ئۆڵف پاڵمێ ی سویدی و چەند حزب و ڕێكخراوێكی فكری كۆبونەوە ، بە بەشداری حزبەكانی( كۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا ــ تەكەتولی تونس و هەرەها بەشداری بەشێك لە ئەندامانی هاوپەیمانی پێشكەوتووخوازان لە فلیپین ــ سانتیاگۆ ،چیلی ــ یانگۆن ، میانمار- كرواتیا- بۆسنیا – زیمبابۆی – هۆڵەندا و نەمسا) ، بۆ بەردەوامیدان بەو كۆنفرانس و ۆركشۆپانەی كە پێشتر بۆ حزبە دەستەخوشكەكانیان ڕێك ئەخست ، بەڵام لە ئێستایا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە پەرە بە پەیوەندییەكان ئەدەرێت و نەخشە و پلانی پرۆژەكانی ئایندە بە كاتی بەشێكی لە سەر ئۆنڵایەن ( ئینتەرنێت ) باس كرا.
لەو كۆبونەوەیەدا كە هەریەك لە زانا بێستون ئەندامی مەكتەب لە بۆردی پەیوەندیەكانی دەرەوە و سەمیر صالح ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ووڵاتی سوید بەشداربوون ، سەرەتا باس لە دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا ، هەروەها بەرنامەو كاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی ی.ن.ك لەگەڵ پارتە دەستە خوشكەكانمان ، هەروەها باس لە رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا كراو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەموو هەوڵ توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە و هاوكارێكی تەواوی كەرتی تەندروستی دەبێت هەروەها یارمەتی دەر دەبێت لە گەیاندی ڕێنمایە تەندروستیەكان بۆ كۆمەڵانی خەلك بۆ ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو پەتایە. .
هەرلەو ڤیدیۆ كۆنفراسەدا سەنتەری ئۆڵفپاڵمێ ی سویدی و حزبە بەشداربووەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەی چوارەمیان كرد لە هاوسەرۆكان و ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی نوێ و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە سەرجەم بەرەەوپێشچوونەكان..
لەكۆتایدا چەندین ڕاو سەرنج و پرسیار گەڵاڵە كرا و سەرجەم پرسیارەكان وەڵام درانەوە لە لایەن هەمووانەوە كە تایبەت بوو بە پەیوەندییەكان و پتەوكردنی كاری هاوبەشی ئایندە لە سەر بنەمایی بەها هاوبەشەكان پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی و چەسپاندنی بناغەسەرەكیەكانی و پەتای ڤایرۆسی كرۆنا هەرگیز ڕێگر نابێت لە كاری پرۆژەی هاوبەشی و ڕێگا و مێتۆد دەدۆزنەوە بۆئەنجامدانی.
PUKmedia ڕاگەیاندنی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكهی نێودهوڵهتی لهسهر خراپی ئازادی لهههرێم بڵاودهكرێتهوه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25