riklam

عیراق.. 2 هه‌زارو 184 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌

عیراق 04:03 PM - 2020-07-02
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی فیدڕاڵی عیراق  2184 حاڵەتی دیكەی توشبوون بەڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا و 110 حاڵەتی گیانلەدەستدانی راگەیاند. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقی فیدڕاڵ لەراگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بڵاویكردەوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لە سەرجەم تاقیگە پسپۆڕییەكانی عیراق پشكنین بۆ 11762 نموونەی وەرگیراو كراوە، بەوەش كۆی نموونە پشكنینكراوەكان گەیشتە 567685 پشكنین.

هەروەها تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق 2184 حاڵەتی توشبوونی نوێیان تۆماركردووە و بەرزترین ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون لە پارێزگای بەغدا/رەسافە تۆماركراون كە 445 حاڵەت بووە.

ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش 1645 حاڵەت بووە و بەرزترین ژمارەش لەبەغدا/ كەرخ تۆماركراوە كە 482 حاڵەت بووە.

110 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆماركراون، بەرزترین ژمارە لە بەغدا/رەسافە تۆماكراوە كە 26 حاڵەت بووە.

هەروەها راگەیەندراوەكە ئاماژە بەدوا ئاماری حاڵەتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات:

كۆی ژمارەی توشبووان: 53708 حاڵەت

كۆی ژمارەی حاڵەتەكانی چاكبوونەوە: 27912 حاڵەت

كۆی ژمارەی ئەوانەی خەوێنراون: 23636 كەس

كۆی ژمارەی حاڵەتەكان لەبەشی چاودێری وورد: 326 كەس

كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان: 2160 

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket