چاكسازییه‌كه‌ی حكومه‌ت به كوێ ده‌گات؟
بیروڕا 01:05 PM - 2020-07-02.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاكسازی به خراپسازی ده‌ستی پێكرد ڕێك ئه‌و كاته‌ی سیاسه‌ت له‌بری یاسا فه‌رمان ده‌كات ئه‌بێت فاتیحه بخوێنین بۆ به‌ها و نرخی پیرۆزیه‌كان، به وردبونه‌وه له كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران لهئهسل دا به‌یاسا رێك خراوه به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم به‌بریاری ئیداری موچه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی یاسا ، هه‌نگاوی دووه‌می چاكسازی كه هێشتا دیار نیه چی لێ به‌رهه‌م دێت، شپرزه‌بوونی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كۆبونه‌وه‌و به‌دواداچون بۆ دۆخی نه‌خوازراوی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی گه‌یشتن به رێگاچاره‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی وڵات، دوای ئه‌وه‌ی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ستی خاڵی له به‌غدا گه‌رانه‌وه ، هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وت و خاكی به پیت و سه‌رچاوه‌كانی تری داهات و هێزی گه‌نج و بڕینی چه‌ندین ئه‌زمون له حوكمرانی نه‌توانێت خۆی به‌رێوه‌به‌رێت و قاسه‌كه‌ی خاڵی بێت به‌راستی جێی گومانه ..
هه‌نگاو نان بۆ چاكسازی به‌وه ده‌بێت حكومه‌ت ناچار بكرێت شه‌فاف بێت له ده‌ست خستنی داهاتی مانگانه چونكه شه‌فافیه‌ت كلیلی چاكسازی یه. ئه‌م چاكسازیه‌ی كه قه‌راره ده‌ستی بۆ به‌رێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بنیادبنرێت و بیر له داهاتووی خه‌لك بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا به‌ته‌واوی متمانه‌ی نه‌ك خه‌ڵكی و نێوده‌وڵه‌تیش ئهدۆرێنین.
ئه‌زمونی حوكمڕانی پارته باڵاكان و ئه‌وانه‌ش كه له‌م دوایه‌دا چونه نێو حوكمڕانیوه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بیركردنه‌وه له ڕازی كردنی جه‌ماوه‌ری خۆیان كاریان كردووه هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه هه‌ڵئاوسان ڕووی كردۆته حكومه‌ت ئێستا حكومه‌ت وێڵه به دوای چاره‌سه‌ری گونجاو و ئه‌زمونی دروێنه كردنی پاره‌و داهات و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كه‌سانی به‌رژه‌وه‌ند خواز و نا به‌رپرس ته‌نها له بیری پڕكردنی گیرفان و گه‌یشتن به لوتكه‌ی سه‌رمایه‌داری به خه‌یاڵی ژیانێكی شایسته به ناوی به‌ره‌ی گه‌له‌وه ئه‌مه به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئه‌مرۆ له مێژوودا ده‌نوسرێته‌وه، جا هه‌ر وڵاتێك له‌بیری ده‌سه‌ڵات و كورسی دا بوو بێ بێ گومان ئه‌زمونێكی تاڵ چاره‌نوسێتی .
چه‌ندین جار باسی چاكسازی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی كرا به به‌ڵێن و فه‌رمان ئه‌ویش نه‌كرا ئاخر قایل كردنی خه‌ڵكی و دووباره بوژاندنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر چاوێك به ئاماره‌كان بخشێنینه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا حاڵه‌تی خۆكوشتن چه‌ند له‌هه‌ڵكشاندایه چه‌ند خێزانیش له‌به‌ریه‌ك لهههڵوهشاندنهوهدایه ئه‌و نیگه‌رانیه‌ی دڵی خه‌ڵكی ته‌نیوه به‌چی ده‌ڕه‌وێته‌وه په‌له‌كردن له چاكسازی به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردن و بڕینی موچه‌ی بن دیوار‌و موچه تایبه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌پله‌ی تایبه‌ت و وه‌زیر خانه‌نشین كراون بۆ رازی كردنیان به بڕوای من ده‌بێت ده‌ست هه‌ڵگرین له ڕازی كردنی ئه‌م و ئه‌و، ده‌یان به‌نزینخانه‌و پرۆژه‌ی وه‌همی و كۆمپانیا و هایپه‌رماركێت هه‌ن له هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نه‌كانیان له ڕێگای حزبه‌كانه‌وه بوون به‌سه‌رمایه‌دار دێن باسی چاكسازیش ده‌كه‌ن، رۆڵی حزب به‌هۆی كه‌سانی وه‌ك ئه‌مانه‌وه خه‌ریكه سست ده‌كرێت و حزب متمانه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌دات، یه‌كێتی یه‌كان ده‌بێت به ئاگاییه‌وه له دۆخی ئێستا بڕوانن و بزانن چی خزمه‌تێك پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن چونكه هێشتا جێ ی متمانه‌ی خه‌ڵك و به‌ره‌ی گه‌لن .
كات دره‌نگه پێگه‌و ده‌سه‌ڵات كه‌وتۆته له‌رزین ئنجا باسی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌ن ساڵی پارو ساڵانی پێشتریش زۆر باسكرا ڕه‌نگه هه‌وڵێك درابێت به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هه‌رهه‌مان خراپسازی یه‌كه بوو، چونكه به‌جدی ئیشی له‌سه‌ر نه‌كرا ته‌نها بۆ رایكردنی شه‌قام بوو .
نسار مسته‌فا
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25