riklam

ده‌زگای مرۆیی مام هاوكارییه‌كانی گه‌یانده‌ گه‌رمیان

ی.ن.ک‌‌ 10:47 AM - 2020-07-02
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-7-2020، ده‌زگای مرۆیی مام بۆ جاری سێهه‌م هاوكارییه‌ پزیشكییه‌كانی گه‌یانده‌ گه‌رمیان.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان زۆر سوپاسی ده‌زگایی مرۆیی مام-ی كردو رایگه‌یاند، هه‌موو كات ده‌زگای مرۆیی مام هاوكارو پشتیوانی گه‌رمیان بوون و ئه‌مڕۆش له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی بڕێكی زۆر هاوكاری پزیشكی پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له‌ كه‌لار و ته‌ندروستی گه‌رمیان كردوه‌ كه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ له‌هاوكارییه‌كانیان به‌شی كفری-شیان ناردوه‌.

وتیشی: هیوادارین هاوكارییه‌كانی ده‌زگای مرۆیی مام به‌رده‌وام بێت، تا بتوانین باشتر خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ین.


PUKmedia زمناكۆ یه‌حیایی / گه‌رمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket