riklam

خەبات وتێکۆشان ناشیرین مەکەن

بیروڕا 11:41 PM - 2020-07-01
.

.

 

زیاتر لە سەد ساڵە گەلی کورد بەشێوازی جیاواز رێگای تێکۆشانی گرتۆتە بەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ئازادی و سەرفرازی ویەکێکیش لە شێوازەکان ، خەباتی چەکداری و پێشمەرگایەتی بوە ،ولەم خەباتەشدا دەیان ھەزار کەس لە قۆناغە جیاجیاکاندا تیایدا بەشداربون وھەزارانیشیان گیانیان سپاردو شەھیدبون ، ئەمە وێڕای ئەوەی دەیان ھەزار ھاووڵاتی کوردستان لە چەندین پرۆسەی جیاجیای سەربازیی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عیراق بونە قوربانی و بەشێکی زۆری دێ و گوندو ئاواییەکانی کوردستان کاول ووێران بون ، تازەترین پرۆسەی خەبات وتێکۆشانیش لە سەدەی بیستدا شۆرشی نوێی گەلەکەمان بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو کە دەرەنجامەکەشی وبەھۆی بارودۆخی لەباری  نێودەوڵەتی راپەڕین ودواتریش پێک ھێنانی پەرلەمان وحکومەتی ھەرێمی کوردستان بو . 

    لەباشترین حاڵەتی شۆرشی نوێ دا ژمارەی پێشمەرگە دەگەیشتە دە ھەزار کەس ، بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی ناوە ناوە ھەم رێکخستنەکان وھەم خەڵکی ئاسایی دەھاتنە دەرێ بۆ پێشمەرگایەتی  ولەھەمان کاتیشدا ھەبون تەسلیم دەبونەوە.لەو کاتەدا کە ژمارەی پێشمەرگە ئەوەندە بوو لە شاخ ، لەشارەکانیش ھەزاران تێکۆشەری رێکخستنەکان وھاوڵاتی نیشتمانپەروەر لەپاڵ شۆرشدا تێدەکۆشان . بەداخەوە جگە لەھێزی سوپای زەبەلاحی ئەوسای رژێمی سەدام ، ژمارەیەکی ئیجگار زۆری کورد بەناوی جیاجیاوە لەپاڵ رژێمدا شەڕودژایەتی شۆرشیان دەکرد بەناوی فەوجە سوکەکان و مەفرەزە تایبەتەکان و ئەمن وموعتەمەد ودەیان ناوی تر  کە جارێکی تر بەداخەوە بەپێی ئامارێکی شۆرش کە لە ھەردو ساڵی ١٩٨٨و١٩٨٩ کرا نزیکەی چوارسەد ھەزار کەس دەبوون!                                             

        وێڕای قوربانی زۆری گەلەکەمان بەگشتی وھێزی پێشمەرگە بەتایبەتی ، ماوەیەکە ھەڵمەتێکی رێکخراو بەرنامە بۆداڕێژراو پیادە دەکرێ بۆ ناشیرین کردنی خەباتی گە لەکەمان وسوک کردنی ناوی پێشمەرگە، بیانۆکەش گەندەڵی وخراپی رەوشی ئابوری وتێوەگلانی ھەندێ لە بەرپرسان کە پێشتر پێشمەرگەبون لە گەندەڵی وکاری نەشیاو ولەمەشدا مەخابن ھەندێ تێکۆشەری دێرین رۆڵیان لەم مەسەلەیەداھەیە، لەکاتێکدا ئەوانیش سواری ئەوشەپۆلە بوون وبۆ ئەوەی ئافەرینێکیان بکەن لە فەیس بوک ، میژوی خۆیان ناشیرین دەکەن ،  ئەوانە ھەم لەشاخ ھەم لەشاریش بەرپرس بون ولەوێ ولێرەش سودمەندبون.                                                                     

           کەس نیە گلەیی لە کاری حکومەت و ھەڵسوکەوتی ھەندێ لەبەرپرسان نەبێ وگلەیی وگازەندەی لەگەندەڵی وخراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتیان نەبێ ، بەڵام خراپی ئەو ژمارەیە ئەو مافە نادا بەکەس شۆرش وپێشمەرگە لەناھەق وخۆڕایی بۆ مەرامی تایبەت و بە بەرنامە ناشیرین بکەن وسوکایەتی  بەدەیان ساڵ خەبات وتێکۆشان وخوێنی ھەزاران شەھید بکەن. 

 

PUKmedia شوان کەریم کابان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket