riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی: لەگەڵ گۆڕان لەسەر چەند پرسێكی گرنگ گفتوگۆمان كرد

ی.ن.ک‌‌ 02:59 PM - 2020-07-01
.

.

هاوسەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولاو چەند بابەتێكی تری گرنگ گفتوگۆمان كرد.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە پەیجی رەسمی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان-م كرد بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی.

دەشڵێت: لەگەڵ بەڕێز عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و لێپرسراوانی تری باڵای بزوتنەوەكە كۆبووینەوەو، دەربارەی چاككردنی دۆخی بژێوی هاووڵاتیان و بارودۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەردوولاو چەند بابەتێكی تری گرنگ گفتوگۆمان كرد.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket