یاسای چاكسازی چیه؟
ئابوری 01:24 PM - 2020-07-01.
یاسای چاكسازی كێ ده‌گرێته‌وه و چی له دۆخه‌كه ده‌گۆڕێت؟
هه‌روه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه یاسای ژماره(٢ )ساڵی( ٢٠٢٠) تایبه‌ت به چاكسازی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچوێنرا و دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كارئاسانی یاساكان جێ به‌جێ كرد و وه‌زاره‌تی دارایش ڕێنمای جێ به‌جێ كردنی یاساكه‌ی ده‌ركرد رێنمای ژماره (١٢) و(١٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ له‌به‌رواری ٢٠٢٠/٦/٢٩ داوای له وه‌زاره‌ت و ده‌سته وفه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت كردوه.
یاسای له چه‌ند به‌شێك پێكهاتوه تایبه‌ت به مووچه خۆران
-ڕێكخستنه‌وه‌ی پله و ناونیشانی وه‌زیفی
-ڕێكخستنه‌وه‌ی خانه‌نیشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی
-ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان
ڕێكخستنه‌وه‌ی پله و ناونیشانی وه‌زیفی
یاساكه به‌ڕوونی ده‌ڵێت ڕێكخستنه‌وه‌ی پله و ناونیشانی وه‌زیفی له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵانی خزمه‌ت كه‌سه‌یری یه‌ك به‌یه‌كی دۆسیه‌ی مووچه‌خۆران ده‌كرێیت و دواتر پله‌و ناونیشانه یاسایه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كرێته‌وه بۆبریاری كۆتایی.
به‌پێی یاسا ی ژماره ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨ ی هه‌موار كرا‌و تایبه‌ت به مووچه و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كه‌ری گشتی پله و ناونیشانی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران دیاریكراوه به‌م شێوه‌یه.
1/بێ بروانامه پله ١٠ قۆناخی یه‌ك
2/بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی پله ١٠ قۆناخی چوار
3/بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی پله ٩ قۆناخی یه‌ك
4/بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی پله ٨ قۆناخی یه‌ك
5/بڕوانامه‌ی په‌یمانگا پله ٨ قۆناخی پێنج
6/بڕوانامه‌ی زانكۆیی پله ٧ قۆناخی یه‌ك
7/بڕوانامه‌ی زانكۆی٥ و ٦ساڵی پله ٦ قۆناخی یه‌ك
8/بڕوانامه‌ی ماسته‌ر پله ٦ قۆناخی سێ
9/بروانامه‌ی دكتۆرا پله ٥ قۆناخی سێ
مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پله‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه
مووچه‌ی پله ١٠ له ١٤٠ هه‌زار ده‌ست پێده‌كات تا ١٨٠هه‌زار
مووچه‌ی پله ٩ له‌١٨٥هه‌زار ده‌ست پێده‌كات تا ٢٢٥هه‌زار
مووچه‌ی پله ٨ له ٢٤٠ هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٢٩٠هه‌زار
مووچه‌ی پله ٧ له‌٢٩٦هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٣٥٦هه‌زار
مووچه‌ی پله ٦ له ٣٦٢هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٤٢٢هه‌زار
مووچه‌ی پله ٥ له ٤٢٩هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٤٩٩هه‌زار
مووچه‌ی پله ٤ له ٥٠٩هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٦٠٩هه‌زار
مووچه‌ی پله ٣له ٦٢١هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٧٤١هه‌زار
مووچه‌ی پله ٢ له ٨٥٨هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ٩٢٨هه‌زار
مووچه‌ی پله ١ له ٩٤٨هه‌زار ده‌ستپێده‌كات تا ١ ملوێن وسه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار
هه‌ر پله‌یه‌ك له ١١ قۆناخ پێكدێت و هه‌ر قۆناخێك یه‌ك ساڵی پێویسته
بۆنمونه گه‌ركه‌سێك ئێستا پله‌كه‌ی ۳ و ناونیشانی به‌ڕێوه‌به‌ر بێیت و خاوه‌ن بڕوانامه نه‌بێیت ئه‌وا به‌م شێوه‌یه ڕێك ده‌خرێته‌وه پله‌كه‌ی له پله ٣ وه دێته پله ١٠ و دواتر هه‌ر چوار ساڵێكی خزمه‌ت به پله بۆ هه‌ژمار ده‌كرێیته‌وه وه‌ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بڕوانامه بوو به پێی بڕوانامه‌كه‌ی پله‌كه‌ی پێده‌درێیت و دواتر به پێی ساڵانی خزمه‌ت پله‌كه‌ی جێگیر ده‌كرێیت
خانه‌نیشینی
ڕێكخستنه‌وه‌ی پله‌ی خانه‌نیشینان به دوو به‌ش ده‌كرێیت به‌شی یه‌كه‌میان هه‌موو ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌پله‌ی تایبه‌ت و وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نیشین كراون و كه ڕۆژێك به كرداری له‌و پله‌یه‌دا نه‌بوون ئه‌وا ئه‌و پله‌ی خانه‌نیشیان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و پله‌یه‌كی تریان پێده‌درێت.
به‌شی دوه‌می هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژێك پێشمه‌رگه نه‌بوون و به پله‌كانی پێشمه‌رگه خانه‌نیشین كراون ئاوا به پێی یاساكه خانه‌نیشینیان هه‌ڵده‌وشێنرێیته‌وه ئه‌وانه‌ی پله‌ی زیاتر یشیان پێدراوه پله‌كه‌یان لێ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان
به‌شێكیان تایبه‌ته به ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان كه هێشتا ڕێنمایی بۆ ئه‌و به‌شه ده‌رنه‌كراوه چونكه له‌سه‌ر شێوازی ڕێكخستنه‌وه‌كه نه‌گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتن، حكومه‌ت چاوی له‌م به‌شه‌یه به كه‌م كردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ده‌رماڵه‌كان و یان كردنیان به‌نیوه كه ده‌رماڵه‌ی خۆراك و مه‌ترسی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه یه‌كێكی تره له گفتوگۆكان چونكه وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ هه‌ر پۆلیسێك بڕی ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار ده‌رماڵه‌ی خۆراك و مه‌ترسی ده‌دات و بۆ پێشمه‌رگه‌ش ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی كه یه‌كێكن له ئه‌گه‌ره‌كان كه‌م بكرێینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه‌ی هاندانی مامۆستایانی په‌روه‌رده و نازناوی زانستی و خزمه‌تی زانكۆی و ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی وه‌زاره‌ته‌كانی تر و به‌تایبه‌تر وه‌زاره‌تی كاره‌با كه به‌كرداری مه‌ترسیان له‌سه‌ر نی یه كه‌م بكرێنه‌وه و
بڕه پاره‌یه‌كی زۆری بۆ بگرێیته‌وه چونكه
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ٣٢٣ ٢٥٥ ١ مووچه‌خۆر كه به‌م شیوه‌یه دابه‌ش بوون
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته مه‌ده‌نیه‌كان ٢٣١ ٤٣٠ فه‌رمانبه‌رن
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ٩٧٩ ٢١٧ پێشمه‌رگه‌ن
پۆلیس و ئاسایش ٧٠٠ ١٠٤ پۆلیس وئاسایشن
خانه‌نیشین ٢٦٩ ٢٤٦ خانه‌نیشین
شه‌هیدان ٠٠٠ ٩٧ كه‌سن
كۆمه‌ڵاتی ١٥٨ ١٥٩ كه‌سن
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابنین كردنی مووچه پێویستی 861 ملیار دیناره كه پێكهاتوه له مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ده‌ڕماڵه‌ی جێگری و ناجێگیر كه (25) جۆر ده‌رماڵه‌ن به‌مشێوه‌یه:
(1)جۆر موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی
3)جۆر ده‌رماڵه‌ی جێگیر(خێزان، منداڵ،بروانامه)
• (21)جۆر ده‌رماڵه‌ی ناجێگر(مه‌ترسی ،جوگرافی،پایه،خۆراك، پیشه‌ی،خزمه‌تی زانكۆی،نازناوی زانستی،هاندان،كاری زیاده، تایبه‌ت، حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن،چاودێری،گواستنه‌وه،خزمه‌تی خاریجی،ئه‌ندازیاری،مه‌ترسی ئه‌منی، دانیشتوو،فرۆكه‌وانی،مقگوعه،عدم مزاوله منهیه،مه‌ینه،)
16%ی موچه بۆ ده‌رماڵه‌ی جێگیر خه‌رج ده‌كرێ.
• 40%ی موچه بۆ ده‌رماڵه‌ی ناجێگیر خه‌رج ده‌كرێ
• 44%ی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی
ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی زۆرتین خه‌رجی مووچه ده‌به‌ن
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مانگانه بڕی (١٦٠ ملیار) دینار له خه‌رجی موچه ده‌بات
• وه‌زاره‌تی ناوخۆ مانگانه زیاتر له (١٥٠ ملیار) دینار له خه‌رجی موچه ده‌بات
• وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مانگانه زیاتر له (١٢٠ ملیار) دینار له خه‌رجی موچه ده‌بات
• وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی مانگانه نزیكه‌ی (٦٠ ملیار) دینار له خه‌رجی موچه ده‌بات
• وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا مانگانه نزیكه‌ی (٥٥ ملیار) دینار له خه‌رجی موچه ده‌بات
• خانه‌نیشینی سه‌ربازی ومه‌ده‌نی (١٧٠ ملیار )دینار
ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ناجێگیرانه‌ی زۆرتین خه‌رجی ده‌به‌ن.
(مه‌ترسی، خواردن، هاندان،پیشه‌ی، خزمه‌تی زانكۆی ، نازناوی زانستی، جوگرافی، پایه)
په‌رله‌مانی كوردستان له به‌شی پێنجه‌می ماده‌ی (5)ی یاسای ژماره (2)ی ساڵی 2020، به‌ڕوونی باس له ده‌رماڵه‌كان ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی بڕینی ده‌رماڵه ناكات و ته‌نها هاتووه “سه‌رجه‌م ده‌رماڵه‌كان رێكبخرێنه‌وه”، بۆیه بڕینی ده‌رماڵه‌ی جێگیر و ناجێگیر دژی هه‌موو یاسا به‌ركاره‌كانی عیراقه و ناتوانرێت ببڕدرێن و ته‌نها ده‌توانرێت رێكبخرێته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه.
مه‌به‌ست چییه له‌ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان؟
بۆ نموونه هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه(هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، په‌رله‌مان) ده‌رماڵه‌ی له ٢٠٠٪ ١٠٠٪ ١٥٠٪ وه‌رده‌گرن یان ده‌سته هه‌یه ده‌رماڵه‌كه‌ی (٢٧٥%)ه، یان وه‌زاره‌ت هه‌یه ده‌رماڵه‌ی كارمه‌نده‌كانی (٢٠٠%)ه، یان( ١٠٠٪ یان ٪٧٥ ) ئه‌مانه پێویستیان به رێكخستنه‌وه‌یه و كه‌م بكرێنه‌وه.
له به‌شی سێیه‌می ماده‌ی سێیه‌م باس له ده‌رماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامان ده‌كات له پێناوی نه‌هێشتنی دوو مووچه، ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌ی فه‌رمانبه‌ره، به‌خشینی كه‌م ئه‌ندامییه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت و له‌بری ئه‌وه ده‌رماڵه‌ی له (بری په‌ككه‌وته‌یی) بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
به بڕوایی ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكرێیت سه‌رشانی حكومه‌ت سوك ده‌بێت له پێدانی مووچه ئه‌وكات له بری پێویستی ٨٦١ ملیار دینار بێیت زۆر كه‌م ده‌بێیته‌وه پێشبینی ده‌كرێیت بگاته ٦٥٠ ملیار بۆ ٧٥٠ ملیار دینار كه ئه‌وه‌ش ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌غداد رێككه‌وت ئه‌و بره پاره‌ی له به‌غدا دیت و له‌گه‌ڵ نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ هه‌موو مانگێك پاره‌یی مووچه خۆران بدات و له‌م دۆخه دارایه خۆی ده‌رباز بكات.
به‌بڕوای من حكومه‌ت ده‌یتوانی به‌ده‌ر له‌یاسایی چاكسازیش ، چاكسازی بكات چونكه‌هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كراون به‌ده‌رن له‌یاسا و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی یاسایی پاڵپشتیان ناكات.
مافپه‌روه‌ر كامۆ خدر
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27