riklam

یەكێتی دەتوانێت وەك پارتی سۆسیالیستی فەرەنسا خۆی نوێ بكاتەوە

بیروڕا 10:58 PM - 2020-06-30
.

.

دوو ساڵ لەمەوبەر لە پاریس و لە ناوچەی ئۆبێرڤیلیێ، لە ڕێگەی هەفتاو هەشتەمین كۆنگرەی خۆیەوە پارتی سۆسیالیست كۆنگرەی هەڵسانەوەی خۆی بەست ، ئەو پارتەی مێژووی دێرینی هەیە و هەمیشە ڕابەرایەتی بەرەی چەپی كردوە و چەندین ساڵ سیستەمی حوكمرانی پیادە كردووە كە دواجار لە سالی ٢٠١٢ بە سەرۆكایەتی فەرەنسۆ هۆڵند توانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان بەرێتەوە، بەڵام بەهۆی پشتگیری لە فەرەنسا لە جەنگی دژی تیرۆر و شەڕی داعش، فەرەنسا كەوتە بەر چەندین هێرشی تیرۆرستی گروپە ئیسلامیەكان جگە لە كێشە ئابوریەكانیش كە ڕووبەروی وڵات بوویەوە.                         

ئەمەش وای كرد كە هەڵبژاردنی ٢٠١٧ سەرۆكایەتی بەهۆی كێشە ناوخۆیەكان و جیاوازی باڵەكانیانەوە پارتەكە توشی شكستێكی گەورە بكات و لە پەرلەمانیش رێژەیكی كەمی كورسی بە دەست هێنا ، لەو بارودۆخەدا بوو پارتی سۆسیالیست كۆنگرەی خۆی سازكرد بەمەبەستی هەستانەوەی حزبەكە وەك و هێزێكی سەرەكی چەپ و گەرانەوەی بە سەركەوتیی و یەكگرتوویی بۆ ناو شانۆی سیاسی فەرەنسا ، لەو كۆنگرەیەدا كە وەك كادرێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و ئەندامی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابوو لە نزیكەوە بینیم كە چۆن پارتەكە دەی ئەوێت گۆران كاری بكات و خوێ نوێ بكاتەوە ، ئەوەبوو بەڕابەرایەتی سكرتێری نوێی پارتەكە ئۆلیڤیێ فۆر بڕیاریاندا كە بە یەكگرتووی بمێننەوە و بەوەفا بن بۆ باوەڕی سۆشیالیزم و بە هێزێكی پتەوەوە خۆیان ئامادە بكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی فەرەنسا.

 ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر ئەو كۆنگرەیەدا تێدەپەڕی، دوێنێ ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ پارتی سۆسیالسیتی فەرەنسا لەبەردەم یەكەم تاقیكردنەوەدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێنا.                                     

 لەسەرانسەری فەرەنسا خولی دووەمی هەڵبژاردنەكانی شارەوانیەكان ئەنجام درا، سۆسیالسیتەكان بەرهەمی ئەو كۆنگرەی ڕابردوویان وبڕیاری یەكگرتووی سەركردەكانی پارتەكە وای كرد، سەركەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنن، بە جۆرێك بۆ یەكەم جارە لە مێژووی فەرەنسا هەرچوار شارە گەورە وگرنگەكەی فەرەنسا كە پاریس ولیۆن ومارسیلیا ولیل بكەوێتە دەستی پارتی چەپ و سۆسیالیستەكان.                                                                                                       

 

بە تایبەتی بۆ شاری پاریس  كە پایتەخت و گرنگترین شاری فەرەنسایە و تیایدا خاتوو ئان ئەیدالگوی كاندیدی پارتی سوشیالیست و مێری واتە سەرۆك شارەوانی ئێستا توانی جاریكی تر سەركەوتن لەبەرامبەر كاندیدی ڕاسترەوەكان و كۆماریەكان رە شیدە داتی بە دەست بهێنێت ، بێ گومان هەڵبژاردنی شارەوانیەكان لە دوای ‌هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی و پەرلەمان گرنگترین هەڵبژاردنە چونكە دەسەڵاتی شارەوانیەكان بە پێی سیستەمی لامەركەزی فراوان و گرنگە.                                                                    

 دوێنێ لە بارەگای سەرەكی پارتی سۆسیالیست بانگێشت كرابووم كاتێك ئۆلیفیی فور سەرۆكی پارتی سۆسیالیستم بێنی، پشتگیری یەكێتیم وەك دەستە خوشكی سۆسیالیست فەرەنسام بۆ دووپات كردەوە و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانم لێكردن، دواتر ئۆلیفیی فۆر دڵ خۆشی خۆی دەربڕی كە وەك كوردێك و خوێندكارێكی ڕێبازەكەی مام جەلال لەگەڵ سۆسیالستەكانم وخۆش حاڵی خۆشی دەربری كە پشتگیری تەواوی كوردەكانی حزبەكەی سەرۆك مام جەلای هەیە لە فەرەنسا.                                                                                               

لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكان كە دوێنێ ٢٨ ی ٦ ی ٢٠٢٠ كۆتای هات، نزیكەی لە سەدا ٣٥ ی سەركەوتنەكان لەبەرژەوەندی پارتە چەپەكانی فەرەنسادا بوون لەپێشیانەوە پارتەكانی سۆسیالیست و ژینگە پارێزەكان، پارتی سۆسیالیست توانی لە زوربەی شارە گرنگەكان سەركەوتن بە دەست بهێنێت و بەمەش هیوای دووبارە گەرانەوەی پارتی سۆسیالیست نیشاندا وەكو هێزێكی سیاسی گەورە بۆ سەر شانۆی سیاسی فەرەنسا.                                                                                                      

ئێستا كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان توانی كۆنگرەیەكی سەركەتوو ئەنجام بدات و تیایدا لەلاێكەوە توانی گرفتی سەرەكی یەكێتی چارەسەر بكات كە زۆری بال وفرە هێزبوو تیایدا و یەكێتی گەیاندبویە ئەستێك كە توانای یەك بریاری و یەك هەلوێستی نەبوو بەتایبەتی لە بریارە نەتەوەی و چارە نوسسازەكاندا وای كردبوو كە یەكێتی لە بەردەم ئەندام و لایەنگرو جەماوەرو دۆست و دوژمنیدا وەك و حزبێكی بێ كاریگەر دەركەوێت.                                                                                      

كۆنگرە كۆتای بەو لاوازی و تەكەتولاتە هێناو یەكێتی وەك و هێز خستەوە سەر شانۆ وە لە لایەكی ترەوە یەكێتی نەوەیەكی نوێ و گەنجی خستەوە ئاستی سەركردایەتی و دەستی بە پرۆسەی نوێبونەوە و چاكسازی ناوخۆیی كرد كە ئەم هەنگاوە بۆ قۆناغەكانی داهاتوو ئەبێت ببێتە ئامرازو هاوكاری دەرخستنەوەی یەكێتی وەك و هێزە سەرەكی و كاریگەرەكەی كوردستان كە ئەمەش  بە خۆسازدانی یەكێتی وەك و ڕێكخستن و جەماوەر دەبێت لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو تا ئەو توانا و نوێ ییەی یەكێتی لە پرۆسەی دیموكراتی و بردنەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا بەرجەستە بكرێت.                                  

هاوكات دەكرێت یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوای كۆنگرەی چوارەم ، هەر لە ئێستاوە هاوپەیمانەتی ببەستێت لەگەڵ حزبە سیاسیە چەپەكانی كوردستان و بۆمسەوگەركردن و سەركەوتن  گەرانەوە بۆ یەكەم حزبی كوردستان  بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو.

 

 

 

 

 

 PUKmedia   دارەوان حاجی حامید  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket