riklam

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیوعی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 05:55 PM - 2020-06-30
.

.

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی كوردستان د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سكرتێر و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌ڕێز/ سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان

به‌ڕێزان/ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبی شیوعی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی (27) مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سكرتێر وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ئه‌كه‌ین.

حزبی شیوعی له‌ مێژووی خۆیدا خاوه‌نی خه‌بات و تێكۆشانێكی فیكری و فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌یه‌، وه‌ك هێزێكی سیاسی ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌ فه‌راهه‌مكردنی بیری ئازاد و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كوردستان هه‌بووه‌،و داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی نه‌هێشتنی جیاوازی چینایه‌تی و به‌رقه‌راركردنی یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو بووه‌،بۆیه‌ به‌تایبه‌ت له‌ مێژووی خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی دوای ڕاپه‌ڕین و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،حیزبی شیوعی كوردستان شوێنێكی تایبه‌ت و گه‌شی بۆخۆی تۆمار كردووه‌.

ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی توندو تۆڵبوونی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و ده‌ربازبوونی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ قه‌یران وناخۆشیه‌كان، جارێكی تر پیرۆزبایی ئه‌م یاده‌تان لێده‌كه‌م و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم.

د. ڕێواز فایه‌ق

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket