شه‌هیدانی قڕگه برینێكی قوڵ به جه‌سته‌ی یه‌كێتییه‌وه
ی.ن.ک 09:43 AM - 2020-06-30.
بۆ حه‌ڤده شه‌هیده‌كه‌ی قرگه....
شێركۆ بێكه‌س
ئه‌و شه‌وه‌ی قرگه بوو به گۆمی خوێن
بناری گۆیژه سوور سوور هه‌ڵگه‌را
شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و به‌ڵێن
بزه له لێوی سه‌د ساڵه‌ی بڕا
له جێی هه‌ر قه‌تره خوێنێكی رژاو
تۆڵه‌ی یه‌ك به ده ئه‌سێنینه‌وه
له جێی هه‌ر گوڵه باخێكی سووتاو
تۆی هه‌زاران ئه‌چێنینه‌وه
ئه‌مان هێشویه‌ك ئه‌ستێره‌ی شین بوون
بۆ دوا رۆژی كورد ئه‌جریوانه‌وه
ئه‌وانیش كێردی نامه‌ردی و قین بوون
بۆ سه‌ربرینیان ئه‌بریسكانه‌وه
به رێگه‌ی خۆردا به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
كاروانی سووری ئه‌م كوردستانه‌ین
ئێمه‌ی نه‌ترساو له شه‌وی مردن
هه‌ر ئه‌بێ ئاڵای سه‌ربه‌ستی هه‌ڵكه‌ین
كه‌شكۆڵی پێشمه‌رگه به‌شی یه‌كه‌م 1985 به‌رگه‌ڵوو
رۆژی 29-6/ ساڵیادی برینێكی قولمی جه‌سته‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و گه‌لی كورده كه ئه‌توانم بڵێم له‌هه‌ره زامه قوڵه‌كانی نیشتیمانه ئه‌ویش شه‌هید كردنی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و جه‌ربه‌زه‌ی گه‌له‌كه‌مان له ڕێكه‌وتی ١٩٨٣/٦/٢٩.٢٨ له‌گوندی قڕگه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له چالاكییه‌كی كه‌م وێنه‌داله‌شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی كه‌له بۆسه‌یه‌كی به‌كرێ گیراوان و خۆفڕۆشه‌كاندا شه‌هیدكران، 17 گوڵه‌گه‌نمی نیشتیمان بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر كێڵگه‌ی پر له‌زامی ئه‌م خاكه نێژران
شه‌وی / ١٩٨٣/٦/٢٩/٢٨، مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزده‌بێت ،له‌دوای ئه‌نجامدانی چالاكیه‌كی بێ وێنه، كۆمه‌ڵێك پیشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ی ن ك كه‌وتنه بۆسه‌ی ،گه‌له جاشه‌وه‌و له‌قڕگه‌ی نزیك سلیمانی شه‌هید كران،شه‌هیدبوونی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه قاره‌مانه خه‌مێكی هێنده قورسی دروست كردوه له ڕۆژكاری خۆیدا كه‌هه‌ریه‌كه له‌ماڵی خۆیه‌وه پرسه‌یه‌ك بۆ ئه‌م شاشوارانه‌ی یه‌كێتی و كوردایه‌تی داده‌نێت ،مه‌رگی ئه‌وان كه‌تائێستا كاریگه‌ری هه‌رماوه وهه‌تابێت مه‌رگیان زیاتر له جاران ناخمان ده هه‌ژێنێت،دڵنیام شه‌هیدبوونی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه قاره‌مانانه گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌ت بووه كه له ی ن ك و شۆڕشی نوێ كه‌وتوه چونكه شۆڕشێك به چه‌ند پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵبگیرسێت زۆر قورسه له چه‌ند كاتژمێرێكدا گه‌له جاش 17یان شه هید بكات.
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری پێشووی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بۆكاروباری ئاینی و برای شه‌هیدی فه‌رمانده شێخ حسێنه سور كه‌یه‌ك بوو له‌سه‌رپه‌رشتیارانه ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی كه‌هاتبوون بۆ چالاكی بۆشاری سلێمانی ده‌ڵێت : چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌و كاره‌ساته له گوندی حاجی مامه‌ند بووم ئه‌وكات مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی (1)ی سلێمانی باره‌گاكه‌ی له‌وێ بوو هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند بوو .
ڕۆژی 25ی حوزه‌یرانی 1983 شێخ حسین له گۆڕه دێمی ته‌نیشت چوارتاوه هات بۆ حاجی مامه‌ند ئێواره له‌گه‌ڵ پۆلێك پێشمه‌رگه له‌ماڵی كاك شێخ حسین بووین شێخ حسین ووتی هه‌ڤاڵان مه‌ڵبه‌ند نیازی چالاكیه‌كیان هه‌یه له‌ناو شاری سلێمانی به‌منیشیان ووتوه كه‌به‌شداریان بكه‌م ، وتی من وه‌عدم نه‌داوه كه‌بچم چونكه خۆم زانیاریم نی یه و ده‌لیلم نیه له‌و چالاكیه به‌ڵام ئه‌ترسم به نه‌وعێكی تر تێ بگه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه ئێوه ئیسراحه‌تی خۆتان بكه‌ن من ده‌چم پێیان ده‌ڵێم كه حازرین له گه‌ڵیان ده‌چین، كه هاته‌وه ووتی به‌یانی یان دووبه‌یانی ده‌چین منیش ووتم عیسا‌و شێخ محمد مه‌به عیسا تازه هاتووه شێخ محمدیش نه‌خۆشه ووتیان به‌خوا هه‌ر ئه‌چین چۆن شێخ حسین بچێت و ئێمه لێره دانیشین، ئه‌وه‌بوورۆژی 27ی حوزه‌یران به‌ڕێكه‌وتن به‌ره‌و سلێمانی له‌كانی شێخانیش تووشی هه‌ندێ پێشمه‌رگه‌ی تر ببون ئه‌وانیش له‌گه‌ڵیان كه‌وتبوون كه نزیك شارببونه‌وه، ئه‌و كه له مه‌ڵبه‌ند ئه‌مانی كۆكرده‌وه بۆ ئه‌و چالاكیه له گوندی وێڵه‌ده‌ر نه‌خۆش كه‌وت له‌به‌ر ئه‌وه له‌وێ مایه‌وه پێشمه‌رگه‌كان ببون به‌دوو رتڵ ، رتڵی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م خانه‌قاوه تا سه‌راو ئیبراهیم پاشا خرایه ئه‌ستۆی شێخ حسین ، له‌سه‌ر جاده‌ی ابراهیم پاشا بۆسه‌یان بۆسه‌یاره‌یه‌كی قوه خاێه نایه‌وه سه‌یاره‌كه به 18 قوه خاسه‌وه كه‌وته به‌ر په‌لاماری پێشمه‌رگه‌كان هه‌رچی تیا‌بوو كوژرا .
ره‌تڵی دووه‌م له ئه‌ستۆی شه‌هید عه‌بدولرحمان حمه‌ی فرج بوو ئه‌وانیش له قۆڵی خۆیانه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام دا هه‌ردوو رتڵه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان لێ بكه‌وێ گه‌ڕنه‌وه به‌ره‌و قڕگه، مانگی رمه‌زان بوو پێشمه‌رگه‌كان پارشێو نانیان خواردوو پاشان به تراكتۆر گه‌ڕنه‌و به‌ره‌و وێڵه‌ده‌ر به‌ڵام له‌نێوان دێ ی قڕگه و وێڵه‌ده‌ر دا له نێوان شوێكدا ڕه‌وه جاشێك كه‌به (300) كه‌س زیاتر مه‌نزنده ده‌كران پێك هاتبوون له جاشه‌كانی زه‌ڕایه‌ن –تاسڵوجه – چه‌مچه‌ماڵ- شوقه‌كانی كارێزه ووشك به به‌شداری هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك جاشه‌كانی (دارای حمه خان- عومه‌ره بجكۆل- حه‌مه سۆلی – ته‌حسین شاوه‌یس ) له‌و شێوه‌یه‌دا تراكتۆری یه‌كه‌م كه پێشمه‌رگه‌كانی شێخ حسینی تیا‌بوو ئاگر باران كرا شۆفێری تراكتۆره‌كه سه‌ری پێوه نه‌مابوو شێخ حسین له ته‌نیشت شۆفێره‌كه‌وه به پێوه وه‌ستابوو (3) گولله‌ی (BKC) له‌سه‌ر سنگیه‌وه ده‌رچوو بوو خێرا خۆی فڕێدابوو خوارێ و تا فیشه‌كی پێ‌بوو ته‌قه‌ی كردبوو پاشان یه‌ك فیشه‌ك له تفه‌نگه‌كه‌ی دا مابوو خۆی گه‌یاندبووه (شارایه‌كی گه‌نم) وه خۆی تیا شاردبووه پێشمه‌رگه‌كان له ناو عه‌ره‌بانه‌كه‌دا زۆربه‌یان به‌گڕی (RBG) سووتابوون به‌شۆفێره‌كه‌وه (17) شه‌هیدبوون ، دوو پێشمه‌رگه‌ی تر كه‌كاك فه‌ریدون قادر ڕشید و كاك ئازادی كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندبوون به‌برینداری به‌ره‌و دواوه گه‌ڕابونه‌وه به‌هۆی دانیشتوانی دێ ی ڕازیانه‌وه كۆزه‌ڕه‌قه‌وه گه‌یه‌نرانه‌وه خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش له باراو .
تراكتۆری دووهه‌م دوربوون له یه‌كه‌مه‌وه گه‌ڕابونه‌وه بۆ دواوه، جاشه‌كان لاشه‌ی شه‌هیده‌كانیان برده‌وه بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كانیان وه‌رگرن.
بڵاو بۆوه كه شێخ حسێن له‌ناو شه‌هیده‌كاندایه وه‌شاره‌وانی و ئه‌منی سلێمانی ته‌بلیغی ماڵی باوكی شێخ حسێنیان كردبوو كه‌ته‌نها یه‌ك كه‌ستان بچن بۆ ئه‌منی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی رێگاتان بدرێ له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌دا بیدۆزنه‌وه بیشارنه‌وه وه نابێت پرسه‌شی دابنرێ. من له گوندی وێڵه‌ده‌ر بووم یه‌ك دوو هاوڕێم له گه‌ڵ بوو كه یه‌كێكیان م/ ئه‌نوه‌ر بوو كه جاشه‌كان رۆشتن چوینه سه‌ر شوێنی روداوه‌كه چه‌ند پارچه جامانه‌و پشتێنێكی سوتاو عه‌ره‌بانه سوتاوه‌كه‌ی تراكتۆره‌كه نه‌بێت هیچی لێ نه‌ماوه پاش تۆزێك براده‌رێك خه‌ڵكی گوندی وێڵه‌ده‌ر بوو وتی، یه‌كێك له‌ناو ئه‌و په‌رێزه‌دا هه‌ڵئه‌سێ و ئه‌كه‌وێت كه چووین شێخ حسێن بوو ، به‌زۆر قه‌ناعه‌تمان پێكرد كه‌سواری وڵاخێك بێت تاناو دێ .
كاك حه‌داد ته‌هاسڵێمان پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ی ن ك و جێگری لقی سلێمانی ئێستای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كان ده‌ڵێت :-چه‌ند كاتژمێرێك به‌رله‌وه‌ی دابه‌زین بۆناو شاری سلێمانی به‌مه به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكی ڕێژه‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه له‌گوندی یۆڵه‌یه‌ركۆبووینه‌وه‌و كراین به دوو ڕتڵه‌وه ڕه‌تڵێكیان به سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدی فه‌رمانده كاك عبدوره‌حمانی حمه‌ی فه‌ره‌ج بوو كه‌خانه‌قاو ده‌وروبه‌ری به‌رئێمه كه‌وتبووتاوه‌كو به‌رده‌كی سه‌را ڕه‌تڵی دووه‌میش به سه‌رپه‌رشتی شه‌هیدی فه‌رمانده شێخ حسێنه سوری برای سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجه كه ئێستا یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی ن ك نه بۆكاروباری ئاینی كه گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا‌و ده‌وروبه‌ری به‌رئه‌وان كه‌وت، له دوای ئه‌نجام دانی چالاكییه‌كان وه‌شاندنی ده‌ستێكی باش له‌دووژمن له‌لایه‌ن هه‌ردوو ره‌تلچه‌كه‌وه، به‌سه‌ركه‌وتوی گه‌ڕاینه‌وه‌و شوێنی یه‌گرتنه‌وه‌شمان گردی سه‌یوان بوو ،دواتر بۆ پارشێو چوینه گوندی قڕگه دواترپێشمه‌رگه‌كان دابه‌ش بوون،به‌سه‌ر دوومه‌كینه‌دا به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌ڵام به داخه‌وه مه‌كینه‌ی یه‌كه‌م كه‌ئه‌و ژماره پێشمه‌رگه‌یه‌ی تێدابوو كه‌وتنه كه مینه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان شه‌هیدبوون ژماره‌یه‌كیشیان به برینداری ده‌ربازبوون كه یه‌كێك له برینداره‌كانی ناو مه‌كینه‌ی یه‌كه‌م شه‌هیدفه‌رمانده شێخ حسێنه سوربوو له گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی تر كه ڕزگاربوون.
ئاسۆی شێخ نوری پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ی ن ك له‌سه‌ر شه‌هیدبوونی ئه‌پۆله پێشمه‌رگه قاره‌مانانه ده‌ڵێت :-من ئه‌وكاته ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ی ن. ك بووم وله‌جه‌وله‌بووین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه‌كه ،دیاره جگه له ئێمه چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی تری هێزی پێشمه‌رگه هاتبوونه ناوچه‌كه‌وبڕیاریان. دا بوو له‌شاری سلێمانی چالاكیه‌ك دژی به‌عسیه‌كان ئه‌نجام بده‌ن .
بۆیه له‌ده‌سته‌كه‌ی من پێنج پێشمه‌رگه بڕیاریان. دا به‌شدارببن به‌داخه‌وه له‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه 4 شه‌هیدبوون. ودانه‌یه‌كشیان به‌برینداری ڕزگاری بوو،
ئه‌وشه‌وه كه‌چالاكییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ وپێشمه‌رگه‌كان،ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌داخه‌وه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی خۆفرۆشانه‌وه و17پێشمه‌رگه‌یان. شه‌هید ده‌بن.
ئه‌وشه‌وه تادره‌نگانێك ئێمه ئه‌و هه‌واڵه‌مان،نه‌ده‌زانی ئه‌و قاره‌مانانه كه‌وتونه‌ته بۆسه‌وه تائه‌وساته‌ی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی ڕزگاربوو به‌رله‌خۆرهه‌ڵاتن خۆیان. گه‌یانده‌وه گوندی ێۆڵه‌یه‌رو هه‌واڵه‌كه هه‌رزوو بڵاوبووه،بۆیه ژماره‌یه‌كی زۆر پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه به‌نیازی چوون. به‌ده‌میانه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه كارله‌كار ترازابوو ئه‌وان شه‌هیدبوون وته‌ره‌مه‌پیرۆزه‌كانیشیان به‌ره‌و سلێمانی برابووه،
به‌ڕێز ئاسۆی شێخ نوری له‌سه‌رشه‌هید ئاگرینی برای كه‌یه‌كێك بوو له‌و 17شه‌هیده‌ی قڕگه ده‌ڵێت :-شه‌هید ئاگرین، ساڵی 1961 له‌دایك بوو په‌یمانگای ته‌واوكردوو پاشان، په‌یوه‌ندی كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له‌ناوزه‌نگ ،ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی دووساڵ بوو به‌داخه‌وه شه‌هیدبوو له‌وكاره‌ساته‌ی قڕگه‌دا.
ئاسۆی شێخ نوری ده‌ڵێت:- شه‌هیدبوونی ئه‌پۆله پێشمه‌رگه‌قاره‌مانه‌ی یه‌كێتی نه‌یه‌كه‌م. پۆله شه‌هیدونه‌كۆتا پۆله‌شه‌هیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نابێت، به‌ڵكو قوربانیدان له‌پێناو كوردستان وتابه‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ساڵیادی ئه‌م 17شه‌هیده قاره‌مانانه سڵاو له‌گیانی پاكیان،هه‌میشه یادویادگاریان به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
به‌ڕێز ئاری مه‌حمود سولتان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و برای شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو شه‌هید ئاراس مه‌حمود عه‌زیز كه‌یه‌كێك بوو له17 شه‌هیده‌كه‌ی قرگه ده‌ڵێت!
پێشمه‌رگه هه‌رگیز له هێزی داگیركه‌ری حیزبی به‌عس سڵی نه‌ده‌كرده‌وه و جار و بار و به رۆژی ڕووناك ده‌هاتنه ناو شاری سلێمانی و جه‌ماوری خه‌ڵكیان به مه‌به‌ستی كاری ڕێك خستن و ته‌نزیماتی نهێنی دیدار ده‌كرد . ساڵه‌كانی 1982 و 1983 پێشمه‌رگه له چله پۆپه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و عه‌سكریدا بوو . حكومه‌تی به‌عسی فاشیست له ترسی پێشمه‌رگه ، وره‌ی به‌ر دابوو و تا ده‌هات هێزی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی پێشمه‌رگه زیادی ده‌كرد،له‌م پێڤاژه‌یه‌دا چه‌ندشه‌وێك پێش كاره‌ساتی شه‌هید بوونی ئه‌م پۆله پێشمه‌رگه‌یه؛ به‌شێك له‌م تێكۆشه‌رانه و وله ناویاندا " شه‌هید ئاراس "وه‌ك ئامر مه‌فرزه له گه‌ڵ ئه‌و پۆله پێشمه‌گه‌یه‌دا، توانیان له جاده‌ی مه‌وله‌وی نزیك پرده‌كه‌ی ناو بازاڕ، زه‌برێكی كوشه‌نده له‌و كۆمه‌له سیخوڕه تكریتیه‌ی كه ماوه‌یه‌ك پێش تر به‌عسیه‌كان، هێنابویانه سلێمانی بۆ سه‌ركوت كردنی خه‌ڵكی شار و زه‌ربه‌دان له پێشمه‌رگه ، له لایه‌ن ئه‌م مه‌فره‌زه پێشمه‌رگه‌یه به سزا گه‌یه‌ندران . هه‌ر بۆیه به‌عسییه‌كان زۆر داخ له دڵ بون ، ده‌یانویست به هه‌ر نرخێك بێت تۆله‌ی خۆیان له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه بكه‌نه‌وه . ئاراسی برام چه‌ندرۆژێك له ئیواراندا پێش شه‌هید بوونی ، ته‌له‌فونی بۆ ماڵه‌وه‌مان ده‌كرد و له گه‌ڵ باوكم قسه‌ی ده‌كرد .وا پێ ده‌چوو كه ئه‌و ماوه‌یه زیاتر پێش تاریك بون و هه‌ر به ڕۆژی رووناك له ناو شاردا بوو بن ،دوا جار شه‌وی 28- 06 - 83 هاتنه گه‌ڕه‌كی پیر مه‌نسوور و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك خه‌ڵكه‌كه هه‌ستیان به ئازادی له ناو پێشمه‌رگه‌كاندا ده‌كرد. " شه‌هید ئاراس " وه‌ك كه‌سێكی دڵپاك كه بیه‌وێ بۆ دوواجار ماڵئاوایی له خانه‌واده‌كه‌ی و هاوڕێكانی بكات چاوی كه‌وت پێیان . هه‌ر ئه‌و كاته منی به دوای دوو هاورێدا له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا نارد تا دیداریان بكات . و جارێكی تر ڕووی كرده باوكم وتی: دوای گه‌ڕانه‌وم جوابتان بۆ ده‌نێرم و سه‌عاته‌كه‌ی دایه ده‌ستی باوكم كه جامه‌كه‌ی شكابوو بۆی چاك كاته‌وه كه‌دواتر له گه‌ڵ خۆماندا بۆی به‌رین . ماڵئاواییان كرد و ڕۆیشتن . ئیستخباراتی عه‌سكری به هاوكاری جاشه به‌كرێگیراوه‌كانی رژیمی فاشیستی به‌عس ،كه‌مینێكیان له پشتی گوندی " قڕگه " بۆ پێشمه‌رگه دانا . ڕۆژی دواتر شاری سلێمانی به بیستنی هه‌واڵی شه‌هید بوونی پۆله پێشمه‌رگه یه‌ك له نزیك گوندی قڕگه خرۆشا و ئۆقره‌ی لێ بڕا . هه‌ر كه‌س و كاری پێشمه‌رگه بوو روویان له لایه‌ك ده‌كرد بۆ هه‌واڵ پرسینی كوڕه‌كانیان . ئێمه‌ش وه‌ك هه‌مووان له سۆراخی هه‌وڵیكدا بووین داخێكی گران و به سۆ بوو و دواتر هه‌والی شه‌هید بوونی ئه‌و پێشمه ر‌گانه‌مان بیست ، كه له ناویاندا ئاراسی برامی تێدا بوو ،له لایه‌ن به‌عسیه‌كانه‌وه " گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان " له دامێنی گردی شه‌هیدان بۆ هه‌ڵده‌كه‌نن و هه‌موویان به یه‌كه‌وه ده‌نیژن،باوكم و كه‌سانێكی تر له كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرسیاریان له به‌رپرسانی حكومه‌تی كرد و ئه‌وان " به‌و مه‌رجه‌ی كه شارۆمه‌ندانی سلێمانی موزاهه‌ره نه‌كه‌ن،" قانیع كرد و ئیجازه‌یان دا، كه ته‌رمه‌كان له خاك ده‌ر بهێنن . باوكم په‌سا په‌سا و بێ وچان كارئاسانی بۆ ناشتنی جوانه‌مه‌گه‌كان ده‌كرد. به‌ڵام به " بیرۆكه‌ی مه‌حموود سوڵتان " باوكی شه‌هید ئاراس و زۆرێك له هاوكاری خه‌ڵك و كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان " حه‌ڤده " 17 گۆڕ له ڕێزی یه‌ك له دامێنی گردی شه‌هیدان ئاماده كرا . ڕۆژی دوایی به‌عسیه‌كان رێگریان كرد كه به‌یه‌كه‌وه نه نێژرین . دواتر كه‌س و كاری شه‌هیده‌كان ، قه‌ناعه‌تیان پێ كردن كه به‌یه‌كه‌وه بنیژرین و گۆڕه هه‌ڵكه‌ندراوه‌كان ئاماده كراون و پێویست به گواستنه‌ویان بۆ شوێنێكی تر ناكات . مه‌حموود سوڵتان ئه‌و كه‌سه بوو ،كه دواتر ئه‌و مه‌زارگایه‌ی به هاوكاری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر و كه‌س و كاری شه‌هیدان بۆ دروست كردن . كه تا ئێستا وه‌ك ڕمزیك بۆ شه‌هیدان، خه‌ڵك تێ ده‌ڕوانێت . مه‌حموود سوڵتان له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌و جێگایه‌ی كه پیش تر شه‌هیده‌كانیان تێدا ناشتبوو ، نێژرا و ئێستا ئارامگاكه‌ی له وییه . . پێشمه‌رگه‌كان له ناو تراكتۆرێكدا كه بیست و یه‌ك كه‌س بوون سایقی تراكتور و خزمێكی وحه‌ڤده كه‌س له پیشمه‌رگه‌كان له شه‌وی 28 له سه‌ر 29 ی مانگی شه‌شی ساڵی 1983 شه‌هید ده‌بن و ته‌نها سێ 3 پێشمه‌گه توانیان خۆیان ده‌رباز كه‌ن. و یه‌ك پیشمه‌رگه به ناوی عومه‌ره سوور به دیلی ده‌گێرێت ،له مفاوه‌زاتی ساڵی 1984 ئازاد ده‌بێت وبه‌قاره‌مانی له زیندان دێته ده‌ره‌وه.
كاریگه‌ری شه‌هیدبوونی ئه‌م پێشمه‌رگانه
كاریگه‌ری شه‌هیدبوونی ئه‌م پێشمه‌رگانه هێنده زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر ناخ وهه‌ستی خه‌ڵكی كوردستان وسلێمانی به تایبه‌ت له مفاوه‌زاتی ساڵی 1984 ی ن ك و ڕژێمی گۆڕبه گۆڕی به عس خه‌ڵكی به ده‌م ده‌ربڕینی خۆشی وشادییه‌وه بۆ مفاوه‌زاته كه وتویانه :
حه‌ڤده شه‌هیدی قڕگه
بوونه‌وه به پێشمه‌رگه..
ناوی شه‌هیده‌كانی قڕگه....
شه‌هید ئاراس مه‌حمود عه‌زیز
شه‌هید ئاگرین شێخ نوری
شه‌هیدته‌ها عبدوڵڵا محه‌مه‌د ناسراو به‌مام ته‌ها
شه‌هید غه‌فور عبدالكریم ئه‌مین
شه‌هید عمر ره‌شید مسته‌فا
شه‌هید ره‌حیم عوسمان
شه‌هید ئامانج عبدوڵڵا محه‌مه‌د ناسراوبه ئایار
شه‌هید محه‌مه‌د كریم ساڵح ناسراو به حه‌مه سور
شه‌هید كاروان غه‌ریب شاه محه‌مه‌د
شه‌هید ئازاد ره‌شید عارف
شه‌هید نه‌وزاد محه‌مه‌د تاهیر
شه‌هید عیسا غه‌فور محه‌مه‌د
شه‌هید به‌كر نه‌سره‌دین عزیز
شه‌هید سالارفه‌تحوڵڵا گوڵ محه‌مه‌د
شه‌هید محه‌مه‌د ئیبراهیم ئه‌مین ناسراو به شێخ محه‌مه‌د
شه‌هید ئه‌بوبكر ره‌حمان حسن
شه‌هید محه‌مه‌د عه‌بدوره‌حمان ئه‌حمه‌د
دكتۆر ئه‌نوه‌ر جاف مامۆستا له‌كۆلێژی یاسای سلێمانی ،له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك به‌م شێوه‌یه باس له‌كاره‌ساتی قڕگه‌و گه‌یاندنی ده‌رمان ده‌كات بۆ برینداره‌كان.
یه‌كه‌م رۆژی كاره‌ساتی قڕگه، به‌شۆفێره‌كه‌وه 18 پێشمه‌رگه له‌سه‌رده‌ستی ڕژێمی به‌عس و جاشه خۆفرۆش و فایــلـداره‌كـانی ئێستا شه‌هید كران!!!
به‌نده له‌سلێمانی وه خۆی گه‌یانده گوندی"وێڵه‌یه‌ر"و"باراو" بۆ هه‌واڵپرسین و سه‌ردانی برینداره رزگار بوه‌كانی ئه‌وكاره‌ساته جه‌رگ بڕه، كه‌له‌مێژوی خه‌باتی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردا بێ وێنه‌بو ..!
شه‌وی یه‌كه‌م ئێشكچی بوم لای برینداره‌كان، رۆژی دووه‌م، له‌سه‌رداوای پزیشكی به‌ئه‌زموون كاك (د.هه‌ژار مه‌عروف) بۆ به‌ده‌ستهێنانی داودرمانی پێوێست، به‌یانی زووه‌كه‌ی گه‌ڕامه‌وه شار بۆ سه‌ردانی خه‌سته‌خانه‌ی (فێركاری و فریاكه‌وتن)ی شاری سلێمانی كه‌له‌ژێر چاودێرییه‌كی توند‌و تیژدابوو. بۆ چاره‌سه‌ركردنی سێ بریندار، له‌ناویاندا شه‌هیدی نه‌مر كاك شێخ حسێنه سور بوو كه‌زۆر به‌خه‌ستی برینداربوو، له‌گه‌ڵ كاك فه‌ریدون حه‌مه ساڵح.
به‌داخه‌وه ناوی سێیه‌م له‌بیرنه‌ماوه، له‌ژێر ئه‌وهه‌موو چاودێریه ورده‌ی ڕژێمدا، توانیمان له‌خه‌سته‌خانه‌ی فریاكه‌وتنی كۆنی خوار (عه‌لی كه‌مال) یه‌ك عه‌للاگه‌ی گه‌وره ده‌رمان به‌ده‌ستبهێنین .. ترسه‌كه زیاتر له‌وه دابوو جێبێكی لاندرۆڤه‌رم له‌كاك جه‌لالی حاجی مه‌لا كه‌ریمی گه‌ج فرۆش، پورزای باوكم وه‌رگرت، وه یه‌كه‌مینجارم بوو كه جێب لێ‌بخوڕم ، له‌سه‌یته‌ره‌كاندا به هه‌زار حاڵ ئه‌م ویست هه‌ڵه‌ی شۆفێری نه‌كه‌م، نه‌ك له‌به‌رگرتن، به‌ڵكو له‌به‌رگه‌یاندنی ده‌رمانه‌كان له‌كاتی خۆیدا، كه ده‌گه‌یشتمه هه‌ر سه‌یته‌ره‌یه‌ك مۆزێكم ده‌رده‌هێناو ده‌م خوارد، تابتوانم مۆزیش به‌و سه‌ربازانه بده‌م بۆ مه‌شغوڵ كردنیان ... راسته ئه‌م كاره زۆۆر ترسناك بوو، به‌ڵام ئه‌وكه‌سه‌ی كه شته‌كانی له‌ناو ژوری گه‌وارێكه پێدام نه‌مده‌ناسی بۆ ئه‌ویش زورترسناك بو...
خۆزگه ئه‌وبه‌ڕێزه‌م جارێكی تر ده‌بینیه‌وه، لێره‌وه له‌هاوڕێكانم داواكارم ئه‌گه‌ر شتێكی وایان بیست پێم ڕابگه‌یه‌نن. چونكه دوای بیست و شه‌ش ساڵ د. هه‌ژارم ناسییه‌وه .
كاك نزام توفیق به‌سه‌رهاتێكی له‌سه‌ر شه‌هیدی قاره‌مان كاك ئاگرین شیخ نوری بڵاوكردۆته‌وه‌و له 12/1/2017 كه ده‌ڵێت :-
20/6/1983 بوو ماڵمان له گوندی پاڕه‌زان بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دایكم كچی شار بوو به‌هۆی باوكمه‌وه شارمان به‌جێ هیشتبوو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری سلێمانی هه‌ر ئامانه‌ت یان نهێنیه‌كیان هه‌بوایه لای دایكم دایان ده‌نا چونكه وه‌ك خوشكی خۆیان حسابیان بۆ ده‌كرد ، یه‌كێ له‌و ئامانه‌تانه‌ی كه قه‌ت بیرم ناچیته‌وه ئه‌وه‌بوو له 20/6/1983 پێشمه‌رگه‌یه‌كی گه‌نج هات بۆ لای دایكم منیش منداڵ بوم وه‌ستابوم لایان دایكم وتی ئاگرین گیان وه‌ره بزانم چیت ده‌وێت ؟ ئاگرین وتی داده ژیان تكا ده‌كه‌م ئه‌م قاته جله كوردیه‌م بۆ هه‌ڵگره له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌مانچه 14 خۆره چونكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ده‌ڵین مفاوه‌زات ده‌بێت ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌و كاته گه‌ڕاینه‌وه بۆ شار ئه‌م قاته له‌به‌ر ده‌كه‌م و ئه‌م ده‌مانچه‌یه ده‌كه‌م به به‌رۆكمدا و ده‌چمه‌وه بۆ سلێمانی یه‌كه‌م سه‌ردانم ده‌چم بۆلای خۆشه‌ویسته‌كه‌م ! بانه‌ڵی له شاخ بوه جلی له‌به‌رانه‌بوه و هه‌ژار بوه ، دایكیشم وتی به‌سه‌ر چاو ئاگرین گیان خه‌مت نه‌بێت وه‌ك جاوم ده‌یپارێزم ، ئاگرین وتی داده ژیان توخوا با كاكه ئاسۆ و براژنم نه‌زانن شه‌رم ده‌كه‌م مه‌به‌ستی كاك ئاسۆی شێخ نوری و خیزانه‌كه‌ی بوو كه ئیستاش له ژیاندا ماون و هیوادارم ئه‌م به‌سه‌رهاته ببینن ، دایكم وتی خه‌مت نه‌بیت ،ئه‌وه بوو ئاگرین په‌لاماری منی دا‌و ئه‌ملاو لای ماچ كردم و به گۆرانی و چه‌قه‌نه لیدان ڕۆشت زۆر دڵ خۆش بوو منیش هه‌ر پیده‌كه‌نیم منداڵ بووم نه‌مده‌زانی بۆ وا دڵی خۆشه ! !!!
ئاگادار بووم زۆر جار شه‌وان كه دایكم بێتاقه‌ت ده‌بوو جله‌كانی ئاگرینی ده‌رده‌هێنا له باوڵ و له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌كه‌ی و ده‌سی پیاده‌هیناو ده‌یگوت خوایه مرازی ئه‌م گه‌نجه‌و هه‌موو گه‌نجان بینه‌ره‌دی و ئاوێ به م شه‌ڕ و ئاگره‌دا بكه‌یت و ئه‌م گه‌نجانه و ئێمه‌ش بگه‌ڕییه‌نه‌وه سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆمان له شار،،،،،، هه‌ڤالان واده‌زانم ئێستایه شه‌وی 30- 6-1983 بوو باوكم هاته‌وه هه‌مووگیانی قوڕ و خۆڵ بوو تفه‌نگه‌كه‌ی هه‌موی قوڕ و تۆز بوو جامانه‌كه‌ی له سه‌ری دا نه‌بوو له ملیابوو هه‌ردوو جاویی سور سور بوبو ئاو به‌جاویدا ده‌هاته خواره‌وه ! دایكم وتی تۆفیق ئه‌وه چیه بۆ وات لیهاتوه چی ڕوی داوه باوكیشم وتی ژنه‌كه هه‌واڵێكی ناخۆشم پییه ئیسته هه‌وڵماندا جه‌نازه‌كان بهێنینه‌وه به‌شه‌ڕ به‌ڵام جه‌یش و جاش زۆربون نه‌مانتوانی ، دایكم كه‌وته گریان وتی بۆخاتری خوا سامان و به‌رزان شتێكیان لی هاتووه مه‌به‌ستی خاله‌كانم بوو كه برای دایكم بوون ئه‌وانیش پێشمه‌رگه بوون ، باوكم وتی نا ئه‌وان سه‌لامه‌تن به‌لام دوێنی شه‌و واته28/29- 6-1983 ی ده‌كرد وتی 17 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بوون كه‌وتونه‌ته كه‌مینی جاش له قڕگه !!! دایكم كه‌وته گریان وتی كێن كام پێشمه‌رگه بوون ؟ باوكم وتی دانه‌یه‌كیان براكه‌ی كاك ئاسۆی شێخ نوریه ناوی ئاگرینه !!!!!! یه‌كسه‌ر دایكم قیژاندی و ده‌ستی كرد به له خۆدان وتی ئاگرین حه‌فه‌ته‌یه‌كه قاتێ جلی كوردی و ده‌مانچه‌یه‌كی 14 خۆری لاداناوم كه مفاوه‌زات بێت پیوه‌ی بچیت بۆلای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له سلیمانی !!! هه‌ڤاڵان بروا بكه‌ن من كه منداڵ بووم كه‌وتمه گریان دڵم ده‌سوتا بۆ ئه‌و كوره قۆزه كه حه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌و كاره‌ساته ئه‌ملاو لای منی ماچ كرد و به گۆرانی چه‌قه‌نه‌لێدان ڕۆشت ؟! پاشان دوای یه‌ك مانگ له‌و كاره‌ساته دایكم قاته جڵ و ده‌مانچه‌كه‌ی برد بۆ لای كاك ئاسۆی شێخ نوری وتی كاك ئاسۆ ئه‌مه ئامانه‌تی ئاگرینی براته لای من هێناومه‌ته‌وه بۆ ئیوه كاك ئاسۆ كه‌وته گریان و خه‌م باری وتی ژیان خان من دڵم به‌رایی نایه وه‌ری گرم بڕۆ بیفرۆشه بۆ منداله‌كانتی بده به‌شتی ! به‌ڵام دایكم ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كرد پاش چه‌ند ڕۆژێك بردنی بۆ لای خیزانه‌كه‌ی كاك ئاسۆ ئه‌ویش وتبوی بالای خۆت بیت به‌م زوانه مفاوه‌زات ده‌بیت ده‌یبه‌ین ده‌یده‌ین به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له سلێمانی ئه‌وه‌بوو ساڵی 1984 كه مفاوه‌زاته كه بوو ئه‌و جل و ده‌مانچه‌یان بردبۆخۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاگرین كه ئه‌و چاوه‌ڕیی ئاگرین بوو بێت بۆلای به‌ڵام به‌داخه‌وه جل و چه‌كه‌كه‌یان بۆبرد ئیتر ناتوانم باسی خۆشه‌ویسته‌كه‌یتان بۆبكه‌م چی لێ هات چی به‌سه‌ر هات ؟
ئه‌مڕۆ كه‌یادی شه‌هیدبوونی ئه‌م قاره‌مانانه‌یه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌و وه‌ك باس ده‌كرێت هه‌ندێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه كه‌وره یه به پێشمه‌رگه‌وشه‌هید خانه‌نشینن كه هێنده تاوانی شه‌هیدكردنی ئه‌م قارامانانه ئه‌وكه‌سانه تاوانبارن. ئه‌م خۆفرۆشانه‌یان كردوه به‌پێشمه‌رگه‌و شه‌هید
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ده‌ست هاتووه به‌خوێنی شه‌هیدانی قڕگه‌و هه‌زاران. شه‌هید وپێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانی ڕێگای كوردایه‌تی بوه ناكرێت ونابێت ئه‌م هه موو خه‌بات و خوێنه به‌فیڕۆ بڕاوات و ژیانێكی ئه‌وپه‌ڕی خۆش گوزه‌رانی بۆ گه‌له كه‌مان دابین نه كرێت سه‌ربه‌رزی بۆ كه سوكاری شه‌هیدانی قڕگه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدان و پێشمه رگه قاره‌مانه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان.....
د.ئه‌حمه‌د به‌رزنجی یاریده‌ده‌ری پێشووی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌كتێبێكی تایبه‌ت به‌شه‌هید شێخ حسێنه سوری برای ئه‌م به‌سه‌رای 17 شه‌هیده‌ی باسكردوه
ئاسۆی شێخ نوری كه‌یه‌كێكه له پێشمه‌رگه‌دێرینه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و برای شه‌هید ئاگرین له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دامه‌وه له سه‌ر ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانانه‌وه وكاره‌ساتی قڕگه.
حه‌داد ته‌ها سلێمان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و به‌شدار له‌و چالاكییه به‌سوپاسه‌وه زانیاری باشی پێ به‌خشیم
سوود وه‌رگیراوه له دوبابه‌تی به‌ڕێزان
كاك نزام توفیق به‌سه‌رهاتێكییله‌سه‌رشه‌هیدی قاره‌مان كاك ئاگرین شیخ نوری بڵاوكردۆته‌وه‌و له 12/1/2017
به‌ڕێز ئاری مه‌حمود سولتان پێشمه‌رگه‌ی دێرین و برای شه‌هیدی هه‌میشه زیندوو شه‌هید ئاراس مه‌حمود عه‌زیز كه‌یه‌كێك بوو له17 شه‌هیده‌كه‌ی قرگه ،كه‌له‌تۆریكۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه منیش به ئامانه‌ته‌وه دامناوه‌ته‌وه .
PUKmedia ئا / كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24