riklam

بو بە دەساڵ رۆژنامەگەرییمان لەقەڵەمێكی رەخنەی دروستکەری, کەمە

ریپۆرتاژ‌ 02:25 PM - 2020-06-29
.

.

ئەمساڵيش لە بیست و نۆی حوزەیرانی گەرم و وشکدا , فرمێسکی گەرمی چاوانمان تێكەڵ بە هەنسک و قوڵپی گریانمان ئەبێت و , خەمی شارەکەی رۆژنامەنوسێکی قەڵەم بڕشتی پێگەیشتوی قوتابخانە ئاوەدانەکەی راگەیاندنی ی ن ك  ی پێ رائەژەنین .

ئازاد سدیق ئەو رۆژنامە نوسە بو کە لە ناو قەیران و ژانە سیاسیی و ئابوریی و فەرهەنگییەکانی گەلەکەیدا قەڵەمەکەی  لەدایك بو و کەوتە کار ,لەو کەشو هەوایەشدا پێگەیشت کە راگەیاندنی بوێری  ی ن ك رەخساندبوی بۆرەخنە و خستنەروی کەموکورتییەکان و ,بەئاگا هێنانەوەی کاربەدەستان لە کاتی فاوڵ و لادانەکانیان .

ئازاد هەرزو لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و کوردستانی نوێ خۆی ناساند و خەمی گەلەکەی لە ئەستۆ گرت و ,لە دەنگی گەلی کوردستان برەوی بە خۆی دا و ,دواتر لە شاشە سەنگینەکەی  کوردساتی دەنگ و رەنگی هەموان زیاتر لەسەر مەسەلە گەرمەکان و خاڵە لاوازەکانی کاری حزبیی و حکومیی میوانەکانی ئەهێنایە قسە ,لە ئاسۆ و خەندانیش هەمان ئەو قەڵەمە تیژەی لەکاردا بو کە لە راگەیاندنی ی ن ك ەوە بە دەست و خامەکەی ئاشنا کردبو  .

ئەو بەیانییەی بیست و نۆی حوزیرانی ساڵی دوهەزار ودە , رۆژێكی پڕئازار و بەسوێ بو نەك هەر بۆ هاوسەر و جگەر گۆشەو خانەوادەکەی بەڵكو بۆ هەموان هەواڵێكی دڵتەزێن بو ,ئاخر ئازادسدیق زۆر بەسەلیقە و شارەزایانە بەزمانی رەخنە ئەینوسیی و ئەدوا,وەك چۆن کوردستانی نوێیەکەی و هەردو دەنگو رەنگی گەلی کوردستانەکەی و کوردساتەکەی هەرگیز لە رەخنەدا ,لە پیلکیان دەر نەچوە و داوای لێبوردنیان نەکردوە , ئازادە بیر ئازادەکەی لەمەڕ خۆشمان هەرگیز رەخنەیەکی نەگرتوە کە دوایی پەشیمان بێتەوە یان رەخنەکەی بۆ مەرامێك بێت وەك ئێستا باوە و بوەتە نەریت .

ئازاد سدیق  ,هەر زو و لەسەرەتاوە  جنێودان و لەکەدار کردن و سوکایەتیی لەگەڵ رەخنەدا بە دوشتی جیالەیەکی نێوان ئاسمان ورێسمان ئەزانی , بۆیە نوسینەکانی هەمیشە جێی بایەخ و ورد بونەوە بون  کە جەوان مەرگ بونی ئازاد کەوتە بەرگوێ , سەرۆك مامجەلال زۆر نیگەران بو , فەرموی بەراستیی قەڵەمێكی باشی هەبو , پرسیاریشیکرد کە ئایا ئازاد نەخۆش بوە و جەنابیان ئاگادارنەکراوە تا ئەرکی چارەسەر کردنی بگرتایەتە ئەستۆ !.

لەم دەیەمین ساڵڕۆژەی ماڵئاواییەکەیدا کە زۆر زو هەواری پێچایەوە بەرەو, گردی شێخ مارف و بوە دراوسێی لەیلا و گۆران , گیان و رۆحی ئازاد سدیق بەوە شاد ئەکەین کە خولیا و خەمەکانی هەڤاڵەکانی تری لە ئەستۆیان گرتوە ,راگەیاندنی ی ن ك وەك چۆن نەریتی رەخنەی ئامانج پێكانی لەگۆشەی بۆمباو هەربەڕێوە و فاوڵ لە سەرەتای رۆژنامەی کوردستانی نوێ و کەشكۆڵ لەتەلەفزیۆنی گەلی کوردستان و بەرنامەی بەرنامە ی خاك و سیخورمە , دواتر کوردسات پیڕەو کردوە ,هەر درێژەی هەیە و بەردەوامە, بەڵام هەر لە قەڵەمەکی ئەم رۆژنامەنوسەی کەمە لەپاڵ تەرجەمە و نوسینە سیاسییەکانی تریدا.

سڵاو لەگیانت ئازاد گیان

PUKmedia بەرزان شێخ عوسمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket