riklam

کۆنگرە ئەو باخچەیە بوو هەموو گوڵەکانی لەخۆ گرت

ی.ن.ک‌‌ 02:14 PM - 2020-06-29
.

.

     بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرکەوتوویی جارێکیتر سیستەمی فرەدەنگی و مۆدێرنی خۆی دووپاتکردەوە و بە دڵنیاییەوە بووە ئەو باخچە کەم وێنەیەی کە هەموو گوڵە گەشەکانی ژیانی پر سەروەری و خەبات و هەموو خونچە دەمکراوە بۆنخۆشەکانیشی لە خۆگرت و کرایە چەپکێ لە گوڵی رەنگاڵەی بەهارێکی نوێێ ژیانەوە .. کرایە دیارییەکی ئاسوودەیی و ئارامی لە نزرگە و ژوورسەری مامی رابەری مەزن و خاوەن هزری فراوان دانرا و بەمەش نەک هەر بنکە فراوانە دڵسۆزە چاوەڕوانەکەی یەکێتی دڵخۆش و شادمان بوون، بەڵکو هەموو جەماوەری کوردستان بە باشوور و رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکووریشەوە، بە هەموو پارت و رێکخراوە دۆست و هاوپەیمانەکانیش بەشداری ئەم دەرئەنجامە سەرکەوتووەی کۆنگرەی یەکیتی بوون، هاوسەنگی هێز جارێکیتر ژیان و چالاکبوونەوەی زۆرتریش بە پرۆسەی دیموکراسی دەدات و دەچنە خزمەت کۆمەڵانی خەڵكی کوردستانەوە، وەک هەمیشە ئەمە پەیمانێک بووە، مامی مەزن لە زۆربەی بۆنەکاندا دەیدایە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە یەکێتی زامنی دەستەبەرکردنی دیموکراسییە لە کوردستان و بێ گەڕانەوە هەنگاو دەنێت بەرەو سەرکەوتن و خزمەتی جەماوەری کوردستان. مامی رابەرمان: ( یەکێتی پێویستییەکی مێژوویی و هەنووکەیی سەر گۆڕەپانی سیاسییە، بۆیە گەشەپێدان و پێشخستنی یەکێتی راستەوخۆ خزمەتکردنە بە کاروانی دیموکراسی و ژیانی فرەیی و یەکتر قبووڵکردن ).

     کۆنگرە بە سەرکەوتوویی بەسترا و پرسی پاش کۆنگرەش دەبێتە ئەو ئەرکەی لە بڕوا و متمانەی هەموو ئەو یەکێتییانەی دەنگیان دایە سەرکردایەتی یەکێتی دێتە بەرهەم و لەمەودواش هەموو بنکە فراوانەکەی یەکێتی و جەماوەری خەڵکی کوردستان دڵنیان و پشت ئەستوورن کە یەکێتی ئەمرۆ لە دنیای شارستانیدا بە گورێکی تر و هەنگاوی تیژتر و جیهان بینینێکی ترەوە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی حوکمی بەرێوەبردن و بزاڤی دواهەنگاوی رزگاریدا کاردەکا چون ئەمرۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مێژووە پاکە پڕ خەبات و قوربانیدانەکەی و بنچینە پتەوە بێ وێنەکەی لە سەرەتاوە لەسەری دامەزراوە، کردیەوە زەمینە خۆشکەری داهێنان و نوێبوونەوەیەکی چاوەڕوان کراو، لێرەشەوە هەرگیز ئەوە چیتر جێی باس نیە کێ گرەوی دەکرد و کێ و چۆن  هەر رمڵی ناحەزانەی یەکێتی نەناس و بێ بنەما لێدەدرا، ئەوەی گرنگە ئەمرۆ  یەکێتی دووپاتی کردەوە هەر یەکێتییەکەی ( مام )ە و پارێزەری رێبازی (مام )و هزری ( مام )ە و هەمیشەش ئەزموون و فەرموودە زانستییە لۆژیکییەکانی ( مام جەلال ) هەنگاوی بەرەو پێشچوون و مەشخەڵی رێی رووناکی ئایندەی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان.

  لە تەواوی دنیای سیاسەت و پارتایەتیدا کۆنگرە سەنگی مەحەکی دەرئەنجامەکانە،  دەنگدەران بڕیاری خۆیان دەدەن کێ بکەنە سەرکردە و هیوا بە کامە کادیر و خەباتگێردا هەڵواسن،  هەر بۆیە پاش کۆنگرە دیسپلینی ناوخۆی یەکێتی و دەربەست بوون بە پەیڕە و پرۆگرامی یەکێتییەوە چاوگی یەکڕیزی و هەستانەوەی هێزێکە کە رابەری میللەتێک و بیرمەندێک و سکرتێرێکی دەگمەن و کەسایەتییەکی هەرێمی و جیهانی لەدەست دابوو، تەنانەت گەلێک لە ناحەزانی یەکێتیش نا ئارام بوون بەو بارودۆخەی یەکێتی تێی کەوتبوو، چون دەیانزانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رێبازی ( مام )ی مەزنەوە دڵنیایی و ئارامییە و ئازادییەکان فراوان دەکات و راگرتنی هاوکێشەکان و پاراستنی دیموکراسییە و رێنەدانە بە تاکڕەوی و بە دیکتاتۆری کردنی سیستەمەکان.

 ئەمرۆ کاتی ئەوە هاتووە بچینەوە ناو خەڵک، گوێ لە ئازار و مەینەتییەکانیان بگرین، ئەوە سەرمایەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەوە رێباز و هزری ( مام )ە .. ئەوەتا لە نێو یەکێک لە وتەکانیدا مامی مەزنمان دەفەرموێ: ( پشت و پەناو سەرچاوەی ژیانمان کۆمەڵانی خەڵکە، دەبێ بچنە ناو کۆمەڵانی خەڵک، چوونە ناو کۆمەڵانی خەڵک مایەی سەروەری و شانازییە ). لە چەندین بۆنەدا ئاماژەی بە جەماوەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان داوە و فەرموویەتی: (  پەرۆشی یەکێتییەکەتان بن، پەرۆشی خەبات و فیداکاری خۆتان و هەڤاڵانیترتان بن، پەرۆشی خوێنی شەهیدان بن ). بۆیە کادیرە دڵسۆزەکانی یەکێتی روو لە سەرکردە خۆشەویستەکانی ئەندامانی یەکیتی دەکەن.

     با بگەرێێنەوە بۆ خانووە قوڕەکان بۆ ئازار و پێداویستییەکانیان، بگەرێێنەوە لای هەڤاڵانی ماندووی کاروانی خەبات، ئەوانەی بە هەر هۆیەک دوورکەوتوونەوە، بەڵام دڵ و هیوا و ئاواتیان هەر لای یەکێتییە. شیاوی ئەمڕۆی خەبات لەوەدایە بگەرێێنەوە بۆ ئەو هەنگاوانەی چۆن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەرەتای دامەزراندنیدا ژمارەیان لە پەنجەی دەست تێپەری نەدەکرد بەڵام بە بیروهزری رێبەری گەورەەمان  ( مام )و توانای سەرکردەکانی توانیان ببنە هێزی یەکەم لە کوردستاندا و ئازایەتی و جوامێری و خۆشەویستییان لە سنوور و ئاستە ساناکان تێپەرین. دەبێت بگەرێێنەوە بۆ هۆکار و رێنمایی و ئەو پرنسیبانەی چۆن لە ماوەیەکی کەم و لە سەرەتای دامەزرانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەماوەری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی بردەوە و یەکێتی کرایە موڵکی هەمووان و هەمووانیش بوونە یەکێتی، ئەو بارودۆخەی یەکێتی تیا دامەزرا، ئێستاش هەمان  ئەو بار و دۆخەیە، هەمان هۆکار و هەمان ناڕەزایی و هەمان بێ هیوایی ئەوێ رۆژێی هەیە کە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وەک فریادرەسێک هیوای گەڕاندەوە بۆ بێ هیواکان و نسکۆی تێک شکاند و هەرەسی بە هەرەس هێنا و شۆرشی نوێی رزگاری بەرپاکرد.       واخۆشبەختانە کۆنگرە کۆمەڵێک گەنجی دلسۆز و بە توانای بەخشییە سەرکردایەتی یەکێتی، ئەمانە گەنج و دڵسۆز و خۆنەویست و جوامێرن، دەبێت هەمووان هاوکاریان بین تا یەکێتی بکەنەوە بە یەکێتییەکەی ( مام ) .. هەڤاڵانی دێرینی یەکێتی خاوەن ئەزموون و دڵسۆز بۆ هزری   ( مام )، دەکرێت پاڵپشتێکی تەواوی ئەم سەرکردە گەنجانە بن تا ئەو ئەرکەی ساڵەهایە هەڤاڵانی دێرین ماندوو بوون لە پیناویدا، ئەم سەرکردە نوێیانە تەواوی بکەن، خۆشبەختانە ئەمڕۆ یەکێتی هەم هەڤاڵانی خاوەن ئەزموونی هەیە هەم سەرکردە و خەباتگێری مۆدێرنی شارستانی هەیە کە دەتوانن لەگەڵ رەوشە نوێکاندا هەنگاو بنێن و یەکێتی بەرەو گەشەکردنێکی بێ وێنە بەرن، هەستانەوە و گەشەسەندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، نەک هەر ئەرکی هەمووانە بەڵکو دیارییەک و سامانێکی رێکخراوەییە دەکرێت وەک چەپکە گوڵەکەی ( مام  ) پێشکەش بە گەل و رەوشی ئەمڕۆی کوردستان بکرێت.

    یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەرکی ئەمڕۆی لە جاران گرانترە، کوردستان لە بار و دۆخێکی ناسکدایە، قەیرانە جۆراوجۆرەکان بەرۆکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیان گرتووە، میللەت لە ئازار و بێ متمانییەکی زۆردایە و سەرکەوتنیش لەوە دایە دڵسۆز بە بۆ ئێش و ئازار و پێویستییەکانی میللەت، تا جەماوەر بەریتەوە و جڵەوی گۆڕانکارییەکان بگرە دەست تا هیواکان بە یەکێتیدا هەڵبواسرێتەوە، یەکێتی ئەزموونێکی تەواوی هەیە و بەئاسانی دەکرێت زۆرینەی جەماوەری کوردستان لە خۆی کۆ بکاتەوە و ئەمڕۆش کاتی ئەوە هاتووە ئەم سەرکردایەتییە نویێە، خاڵبەندی پیتەکان بکات و هەروەک چۆن ناسراون بەوەی گەنجانێکی دڵسۆز و پاک و بێ بەرژەوەندن و هەرگیز جەماوەریان بە هیچ بەرژەوەندییەک نەگۆڕیوەتەوە, کاروانی گۆڕانگاری و گەشەکردن پێشڤەچوون بخەنە گەر بەرە و ئاسۆیەکی دیار و  روون، ئەو ئاسۆیەی یەکێتی هەزاران شەهید و قوربانی لە پێناودا داوە.

    ئەمڕۆ کاتی ئەوە هاتووە بەرنامە باوەرپێکراوەکانی کۆنگرەی چواری یەکێتیی نیشتمانیی کودستان تایبەتمەند بە پەیوەندییەکانی یەکێتی وەک هێزێکی کاریگەر لە گۆڕەپانی کوردستاندا و تێهەڵکێش بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان کار لەسەر بووژانەوەی ئابووری وڵات بکات، ئابووری بنچینەی سەرەکی بزوێنەری راستەقینەی پێشکەوتن و سەرکەوتن و دەستەبەرکردنی گوزەرانی هاوڵاتیانە، دەکرێت ئەوەی نەکراوە و یان ویستراوە بکرێت بەر لە ئەمرۆ، یەکێتی هەنگاوی دروستی بۆ هەڵبنێ و بایەخی تەواو بە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بدات و کار بکات لەسەر بووژانەوەی ژێرخانی فرەبواری ئابووری هەرێم لە کشتوکاڵ و کەرتی پیشەسازی، کە ئەمانە سەرچاوەی بژێوی و دەستەبەرکردنی کارن، لەم بێ کارییەدا چیتر گەنجان و خاوەن بڕوانامەکان، وەک وزەیەکی لە کارخراو نەخزێننە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە و بەتاڵەیەکی موقەنەعەیان لێ دروست نەکرێت کە ئەمە وزەی پێشکەوتن و گۆڕانکاری لە ناوەوەی خۆیدا دادەرزێنێ، ئەمەو رێکخستنەوەی هەنارەدە و هاوردە بۆ دەرەوە و ناوەوەی هەرێم بە جۆرێک لە پێناو بەرهەمە ناوخۆییەکاندا بێت، چیتر داهاتەکان لە تەواوی کوردستاندا پەردەپۆش نەبێ و پاڵپشتی یاسا بکرێت و سەروەری بۆ یاسا بگەرێنرێتەوە، تاکتیک، پلان لە پێناوی هەڵبژاردە ستراتیژەکانی کۆنگرەدا بێت و هەرگیز دانوستان و سازش لەسەر مافە رەواکانی جەماوەر نەکرێت و  پاش کۆنگرە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی نەک بە تەنیا جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان, هەست بە گۆڕانکارییەکان بکەن لە تەواوی بوارەکانی ژیاندا و ململانێمان ململانێی ئاشتییانەی کێ زۆرتر خزمەنی جەماور دەکات، ئەم خاڵانە وەنەبێت داهێنانێکی نوێ بێت وەلێ لەبەر جێبەجێ نەبوونیان تا ئیستا وەک نەوترابێ و نە بیسترابێت ئاوهایە، کۆنگرە و ئەندامانی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکرێت وا بکەن یاخود بوارێک بسازێنن یەکێتی ئامێزی بۆ هەمووان بگرێتەوە و خەم و ئازارەکانیان کەم کاتەوە و هەست بکەن ئەوە هەر ئەو یەکێتییەی شاخە کە بەرامبەر بەهێزترین رژێمی بەغدا وەستایەوە، ئەوە قوللەی قافەکەیە و ئەوە دەسکە گوڵ و دیموکراسییەکەی ( مام )ە بۆ هەمووان، با ئەو ئازادییە رەهایەی تەنانەت چەندین لایەنی تر گونجان و پێکەوە ژیانیان هەبووە لە گەڵ یەکێتیدا و ( مام )ی گەورە بوارەکانی بۆ رەخساندووە بکرێتە یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی و هەروا بە سانا وەرنەگیرێ و کەم بایەخیش نەکرێت، دلنیاشم هەڵبژێردراوەکانی ناو کۆنگرە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەیەنن بە قۆناغێ کە یەکێتی ببێتە دەنگی هەمووان بە دەنگە نارەزاییەکانیشەوە، سنووری دەنگی ئازادی لە سنووری یەکێتیدا دەگەیەننە شارستانیترین ئاست و هەمیشەش هەروا بووە دەنگی ئازادی لە سنووری یەکێتیدا نەبووبێت، دەنگێکی کپ کراو و یاساغ کراو بوو، ئەمە وێنەی راستەوخۆی لۆژیکی ئەمڕۆیە.

هیوا سەرهەنگ /هۆڵەندا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket