riklam

کوردستان ھەر کوردستانە

بیروڕا 10:16 PM - 2020-06-28
.

.

 وەختێک ئەم خاک وئاو شاخ دارو بەردو دەشت وباوباپیرانی ئێمە وئەم کوردستانە ھەبون پێکەوە کوردوکوردستانیان پێک ھێنابوو، ھەندێ شوێن چۆڵ و ھۆڵ وکاکی بەکاکی بوو. کاتێک لەم سەرزەمینەی کوردستان ئاینی یەزدان ویەک تا پەرستی ھەبوو ، لەشوێنی تر بت ودار وبەردیا ن دەپەرست. ئێرە کوردستانە ، مەڵبەندومەنزڵی خۆمانە، لەکەسمان داگیر نەکردوە، ھەرچۆنیک بوە بەھەمو کەم وکورتی وکەمتەرخەمییەکمانەوە پاراستومانەو گەیاندومانەتە ئێرە. ئەوەی ئێستا ھەیە، بەدڵنیاییەوە لەقەدەر قوربانی گەلەکەمان  نییەو گلەیی وتێبینی زۆرمان لەسەری ھەیە.ئەمەی ئێستا ھەیەو ناوی ھەرێمە ، بەھەوڵ وخەباتی گەلەکەمان ، بە گیان بەخشینی شەھیدەکان ، بەماندوبونی تێکۆشەرەکان، بەئازایەتی جەماوەری گەلەکەمان کەبەرگەی زۆڵم وزۆری رژێمە یەک لەدواییەکەکان گرتوە،  ھاتۆتە دی.لەباشی و کامڵیدا عەیار بیست وچوارە ؟نەخێر. بێ کەم وکورتییە؟ نەخێر؟ ھەمومان لێی رازین؟ نەخێر. بەڵام خۆشمان دەوێ ، تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ھەموو کەم وکورتییەکان نەھێڵین، بەرامبەر ھەموو خوارو خێچییەک دەوەستینەوە، تاکو باشترو جوا نتری کەین ، نەک داوابکەین بیروخێنین ووەک دوژمنانی گەلەکەمان بیر کەینەوە. ئەوانەی ئەیانەوێ خوارییەکان رێک بکەنەوەو ناعەدالەتی نەھێڵن و بژێوی وئارامی وسەقامگیری بۆ خەڵک دابین بکەن ورێگری لەقۆرغکاری ئابوری وسیاسی بگرن ودیموکراسی ومافی چارەی خۆنوسین فەراھەم بکەن، ئەوانە ئەو کەسانەن کە بۆ بەدی ھێنانە دی ئەم رۆژە ماندو بون وتێکۆشان و قوربانییاندا، بۆیە لێ ناگەڕێن ھەرێم بەرەو ھەڵدیر ببرێ . ئەوانەشی ئەو خەونە نەزۆکە ئەبینن کە ھەرێم نەمێنێ، ئەوانە ئەو کەسانەن کە ھاتونەتە سەر حازر وخزمەت بە دوژمنانی کوردستان دەکەن. ئیرە کوردستانە و زیندوشە قەت نانەوی ئاڵاکەمان.

شوان کەریم کابان       

PUKmedia تایبه‌ت                                                                                                 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket