ئه‌ردۆگان و كۆپیه‌كه‌ی سه‌دام!
بیروڕا 12:49 PM - 2020-06-28.
له ده‌قێكی روونی په‌یره‌وپرۆگرامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا جه‌خت له په‌نابردنه به‌ر هێزده‌كات وه‌ك یه‌كێك له ئه‌گه‌ر و بژارده‌كان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی شكۆ و سیاده‌ی خاكی داگیركراو له چوارچێوه‌ی یاسای ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر له‌سه‌ر بنه‌ماو رۆشنایی ئه‌و ده‌قه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 30 وڵاتی كۆكرده‌وه بۆ وه‌ده‌رنانی سوپاكه‌ی سه‌دام حسێن له وڵاتی كوه‌یت،ئاشكراشه پاڵنه‌ری به‌هێزی سه‌دام بۆ داگیركردنی كوه‌یت ته‌نیا و ته‌نیا به‌هۆی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بووی زۆر گه‌وره‌بوو له‌سه‌ر عیراق ئه‌ویش له‌ئاكامای شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یدا له‌گه‌ڵ ئێران كه دواجار سه‌ری خۆی و خانه‌واده‌وحكومه‌ته‌كه‌شی خوراد، ئه‌و قوره‌ی كه ئه‌ردۆگان له‌مسه‌رده‌مه‌یدا خۆی تیاكردووه زۆر له‌و قوره‌خه‌ستتره كه سه‌دام خۆی تیاكرد ئه‌گه‌ر سه‌دام ته‌نیا به‌هۆی كێشه‌ی قه‌رزه‌وه‌خۆی توشی ملهوریی به‌زاندنی سنوری وڵاتێكی دیكه‌وه كرد، ئه‌وا ئه‌ردۆگان كێشه و قه‌یرانی سیاسیی ناوخۆیشی له كۆڵه، چونكه خۆی و حزبه‌كه‌ی جگه له‌وه‌ی هۆكارن بۆ داده‌پاندنی ئابووری وڵات، له‌هه‌مانكاتیشدا بۆته ستالینی سه‌رده‌م و به‌یاسا ده‌سه‌ڵاتی قۆرخكردووه و هیچ پانتاییه‌كی بۆ ئازادی تاك و ره‌خنه‌و ئۆپۆزسیۆن نه‌هێشتۆته‌وه،له‌سه‌روبه‌ندنی سه‌ركه‌وتنی حزبه‌كه‌ی به‌سه‌ر حزبه‌كانی دیكه‌دا له هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات،ئاستی ده‌خلی تاكی هاوڵاتی له‌توركیا زۆر به‌رزتربوون به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و حزبانه‌ی كه پێشتر وڵاتیان به‌رێوه ده‌برد ، به‌ڵام ئه‌و پێشكه‌وتنه ئابوورییه تووشی غروری سیاسییكرد و وای لێهات سستمی سیاسیی به‌رێوه‌به‌ریی له وڵاته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆرێ و خۆی حزبه‌كه‌ی ببنه ده‌سه‌ڵاتی موتله‌ق له توركیا و هه‌ر كه‌سێكیش پێی خوار دابنێ یان به تیرۆرست له قه‌له‌می ئه‌ده‌ن یان به‌ده‌ردی جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی گوله‌نی ئه‌به‌ن، ئه‌گه‌ر پێشتر نه‌ته‌وه‌په‌رست و كه‌مالیزمه‌كانی توركیا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی حزبی دادوگه‌شه‌پێدان له به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤی ئابووری وڵاته‌كه‌یان بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌لادانی وڵات له رێره‌وی سستمی سیكۆلاریی ، ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه گوزه‌شت توركیا رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایی بۆته‌وه كه جگه له كه‌وتنه ژێرباری قه‌رزی ده‌ره‌كی كه به‌ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت ، نرخی دراوی وڵاته‌كه‌شیان هیچ كات ریسوایی وه‌های به‌خۆوه نه‌بینیوه، بۆیه ئه‌ردۆگان وێرای درككردنی به مه‌ترسیی و عاقیبه‌تی به‌زاندنی سنوری وڵاتێكی دیكه به‌ڵام وه‌ك هه‌وڵێك بۆ له خۆلادان له هه‌ره‌شه و كاردانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ری وڵاته‌كه‌ی له‌و كۆمه‌ڵه هه‌نگاوه چه‌وته سیاسییه‌ی له نێوتوركیادا ، سوپای وڵاته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان كردووه و سه‌رقاڵی كردوون ، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌ردۆگان بۆته هانده‌ر كه سڵ له كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كاته‌وه له به‌زاندنی سنوری وڵاتانی دیكه، ئاره‌زووبوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و روسیایه له‌زه‌واجی سیاسیی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگاندا، هه‌ریه‌ك له‌دوو وڵاته زلهێزه ململانێی سه‌ختیانه بۆ له‌باوه‌شگرتنی توركیا، ئه‌ردۆگانیش وه‌ك یارێكه‌رێكی زیره‌ك دڵی هه‌ردووكیانی راگرتووه و خۆی بۆهیچ لایه‌كیان به‌یه‌كجاریی یه‌كلاییناكاته‌وه ، چونكه به‌زاندنی سنوری وڵاتی دیكه جۆره یاساغێكه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌رگیز قبوڵی ناكات كه به‌یه‌ك ئیعازی ئه‌مركیا ده‌توانن سنورێك بۆ سنوربه‌زاندنه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان دابنێن چونكه هه‌ر ئه‌و به‌زاندنه سنوره بوو كه سه‌ری سه‌دامی خوارد كه ته‌نیا به‌زاندنی سنوری یه‌ك وڵات بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌ردۆگان ده‌ستی داوه‌تێ به‌زاندنی سنوری عیراق و كوردستان و سوریا و لیبیایه وبه‌نیازیشه وه‌ك ئه‌ندامێكی حزبی ئیخوانی له یه‌مه‌ن دركاندی، له‌رێی رێكخراوی مرۆییه‌وه جێپێی خۆی له یه‌مه‌نیش قایم بكات.
ئه‌وهه‌موو گێژاوه سیاسییه‌ی كه ئه‌ردۆگان له ناوچه‌كه دروستی كردوون ، هیچكام له‌وڵاتانی خانه‌خۆی و خاوه‌نماڵ به‌هۆی ململانێی ئه‌مریكا و روسیا، نه‌ك نه‌یانتوانییوه رێ له‌سنوربه‌زاندنی سوپای توركیا بگرن، به‌ڵكو ئه‌زعه‌فولئیمان سكاڵاشیان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار نه‌كردووه به عیراقیشه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن سه‌گی هار ته‌مه‌نی كورته، ته‌مه‌نی ئه‌ویش له‌ته‌مه‌نی سه‌دام درێژتر نابێ، دڵنیابن رۆژێك دێ له‌ناوخۆی توركیادا باجی ئه‌و سنوربه‌زاندنه‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌وسا نه عه‌شقی ئه‌مریكا فریای ده‌كه‌وێت نه روسیا.
مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23