riklam

شاری هەڵمەت و قوربانی هەر شاری هەڵمەت و قوربانییە

بیروڕا 08:08 PM - 2020-06-26
.

.

*ئەگەرچی کلکی رێوی سیخوڕی نێودەوڵەتیی و کەواسووری بەرلەشکری داگیرکەر لەدەڤەری سلێمانی تۆز دەکات، وەکو کەوی راوی سەرنەوی چاوەڕێی دەرفتێکی نامەردانەیە بۆ ئەوی چاوساغیی بۆ داڵەکەرخۆرەی داگیر بکات.

 

*ئەگەرچی تا ئێستا سوارەی حەمیدییە باڵادەستن و بە کەیفی خۆیان هەم ماڵی گەل تاڵان دەکەن و هەم پێش لەشکری داگیرکەر دەکەون و دەبنە سەرەنێزە بۆیان.

*بەڵام زەمانە هەر وەها نابێت و رەوڕەوەی مێژوو هەر بە ویستی ئەوان ناگوزەرێ.

*چەند دەبەنگن ئەوانەی دەیانەوێ گەمە لەگەڵ عەزمی سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانیدا بکەن!!

*چەند کەودەنن ئەوانەی مێژوو ناخوێننەوە و پێیان وایە دەتوانن لەسەر سینی زێڕ سلێمانی پێشکەشی ئاغاکانیان بکەن و خۆشیان ملشۆڕ ملشۆڕ دەستە و نەزەر بوەستن.

*میللەت فرۆشان چەند کەودەنن کە دەیانەوێ عەزمی میللەتێک بشکێنن کە ‌هەرگیزلە قوربانیدان نەترساوە و چەندان داگیرکەر و نۆکەری لە گۆڕناوە!!

*وا چاکە ئامۆژگارییەکیان بکەین ئەمما موفید و موختەسەر. سلێمانی هەر بەپێوە دەوستێ و داگیرکەرانیش وەک هەمیشە هەڵدێراون لەو کێوانە. بوونە بە پەندی زەمانە. ئێوەش قەلەڕەشەکانی زەمانە هەربفڕن بفڕن هەر رووڕەشی بەشتانە.

 

PUKmedia سلێمانیزادەیەک

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket