riklam

لەئەڵمانیا 68 هەزار کچی بەخەتەنە شێوێندراو هەیە

ژنان‌ 06:07 PM - 2020-06-25
.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان نزیکەی 200 هەزار ژن لە جیهاندا بەهۆی خەتەنەوە جەستەیان شێوێندراوەو وەزیری تەندروستی ئەڵمانیاش دەڵێ لەئەڵمانیا 68 هەزار ژنی لەو جۆرە هەیەو قوربانی نەریتی دواکەوتوویی و زوڵمی ولاتەکانیانن.

"فرانسیسکا گیفا"ی وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە 25 ی حوزيرانی 2020 ڕایگەیاند لەئێستادا لەئەڵمانیا 68 هەزار لەژنان و کچانی خەتەنەکراو هەیەو لەڕووی جەستەییەوە شێوێندراون..! ڕونیشیکردەوە لە سێ ساڵی ڕابردودا ئەو ڕێژەیە زیادیکردووەو گەشتۆتە لەسەدا 44٪ و ئەوانەش زۆربەیان لەسۆماڵ وئەریتیریاو ئەندونوسیاو میسرو نێجیریاوە هاتوون.!وتیشی هەر ئەمەش بۆتە هۆی کۆچکردن لەو ولاتانەوە بۆ ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیاو ئەمەشی بەپێشێلکاری بێ مانای مافەکلانی مرۆڤ وەسفکرد کەڕۆژگار دەستبەرداری ئەو تاوانەو زیان وگەیاندن بەسەلامەتی جەستەیی ژنان و کچان وچارەنوسی جەستەییان بووە کەچی داب و نەریتەکان وازیان لێ ناهێنن ئەمەش  بەپلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی بێدادی لەو ولاتانەدا.

بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی 200هەزار  لەژنان و کچانی جیهان دوچاری ئەو زوڵمە بونەتەوەو دیاردەی خەتەنەکردنی کچان لەزۆرێک لەولاتانی ئەفریقیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بەتایبەتی لەناوچە گوند نشینەکان ڕوبەڕووی ئەو تاوانە دەبنەوە لەزیادبوندایە.

بەپێی سەرژمێریەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەدا 87% ی ژنان وکچانی سودانی ڕوبەڕووی ئەو پرۆسە دواکەوتووە بوون،سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ منداڵانی جیهان "یونیسیف" ئاشکرایدەکات لەسەدا 90% لەوانە لە"سۆماڵ و جیبۆتی و گینیا"ن.زۆرێکیش لەژنان و کچان بەهۆی خەتەنەوە لەمەودای دورو نزیکدا دوچاری کێشەی تەندروستی و کێشەی جنسی بوون کەبەشێک لەو خەتەنەکردنانە پەیوەندی بەنەخۆشیەکانی ژنان و لەباربردن و میزەڕۆو کاریگەری دەرونی و جەستەیی ڕاستەوخۆوە هەیەو کۆی گشتی کاریگەریەکانیش تێکدانی ڕەوشی تەندروستیانە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

س: لە دۆیچە ڤیللەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket