riklam

جه‌نگ و ململانێ له‌ پێناو مانه‌وه‌دا

بیروڕا 12:58 PM - 2020-06-24
.

.

شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زای دژی حوكمڕانی و كاربه‌ده‌ستان و كاربه‌رێكه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕێوه‌یه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆته‌ هۆكاری هه‌ژاركردنی به‌شێكی زۆر له‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی و هه‌ره‌سی به‌ ئابوری وڵات و بازار و گیرفانی خه‌ڵكی هێناوه‌.

حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتۆته‌ ژێر پرسیار گه‌لێكه‌وه‌ كه‌ هه‌موویان گرێدراوی ساڵانی دوای ڕاپه‌رینن به‌ ئێستاشه‌وه‌، ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێكه‌ له‌پرسه‌ سه‌ره‌كیه‌كان چونكه‌ پاراستنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا كه‌وتۆته‌ به‌رده‌ستی رۆژگار له‌به‌رامبه‌ر هێرشی قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌ دوایه‌كه‌كان، ته‌ندروستی و بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌زمه‌ی ئابوری و كاڵبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ كلتوری نه‌ته‌وایه‌تیمان.

بێ موچه‌ی دیوێكی تره‌ كه‌ هێزی له‌حكومه‌تی هه‌رێم بڕیوه‌، هاوسه‌نگ كردنی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ پێداچونه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ی كارو ئه‌نجامدانی چاكسازی دوور له‌ ده‌ست بردن بۆ گیرفانی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ داپۆشینی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی هه‌ن به‌ نیازه‌ بیگرێته‌به‌ر، هۆكاری ئیفلاس بوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ پله‌ی یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵی یه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم زۆرترین باجی خستۆته‌ سه‌ر هاولاتیان بێ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بخاته‌ بواری جیبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌م كاره‌ی مۆنۆپۆلی زۆرترین كاری بازرگانی له‌ به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و بازرگانی سیاسی و بازرگانه‌كان كردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا له‌ دۆخێكی وێرانكه‌رو ترسناكدایه‌.

حكومه‌تی هه‌رێم به‌درێژای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ ئه‌گه‌ر له‌بیری خه‌ڵكی و كۆمه‌ڵگا بوایه‌ بیری له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات ده‌كرده‌وه‌ بیری له‌ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئابوری وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شت و گوزار و وه‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی تریش وه‌ك نه‌وت و خاڵه‌ گومرگیه‌كان و سوته‌مه‌نی كه‌ پێگه‌ی حكومه‌ت ده‌گۆرێت له‌ بارێكه‌وه‌ بۆ بارێكی تر وه‌ك ئێستا ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می و بیركردنه‌وه‌ له‌ كورسی و ده‌سه‌ڵات و ململانێ له‌ پێناویدا چه‌ندین كاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا خولقاندووه‌ به‌جۆرێك رێگا چاره‌یه‌ك نیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ی تێی كه‌وتوین، سه‌یرنیه‌ كاتێك ده‌بینین پێداویستی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ر له‌ خۆراكه‌وه‌ تا جیهاز و ئه‌شیای كاره‌بایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ی ده‌كرێت به‌ سه‌وزه‌ و میوه‌كانیشه‌وه‌،  له‌ كاتێك دا حكومه‌ت ده‌یتوانی یارمه‌تیده‌ری خه‌ڵك بێت له‌كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ پێداویستی ناوخۆی پێ پڕبكاته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌كرد له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك كه‌سی به‌رژه‌وه‌ند خواز كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بازاری ئازد دا گرتووه‌، به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌ سیاسی و ئابوری و ئیداری و كۆمه‌لایه‌تی و كلتورییه‌كانه‌وه‌ بۆته‌ باسێكی گه‌رمی سۆشیال میدیا، تیمه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕازی كردن و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بوون به‌ عیبره‌تی ئه‌وه‌ی ئابوری و ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستی داكۆكی و به‌ده‌ست خستنی مافه‌كانی خه‌ڵك دا نین، درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌و ریگاو رێبازه‌یه‌ كه‌ 29 ساڵه‌ جڵه‌وی گرتۆته‌ ده‌ست. شه‌كه‌تی و ماندووبونی خه‌ڵكی به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوری و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ درێژه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ مه‌به‌ستم جه‌نگی كۆڤید -19 یه‌ جه‌نگێكی بێده‌نگ به‌ڵام سه‌خت مرۆڤایه‌تی خستۆته‌ حاڵه‌تی به‌رگریه‌كی قورسه‌وه‌.

پارێزه‌ر نسار مسته‌فا

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket