riklam

کام گایە؟

بابەتی گۆڕاو 05:27 PM - 2020-06-23
.

.

کام گایە؟

ھاووڵاتی: ئاخۆ گایەکی چەند بەختەوەر بێ.
مەسئول: کام گایە؟
ھاووڵاتی : ئەوەی کە ئێوە لە گوێچکەیدا خەوتوون.
**
سکاڵای کارمەند : من و تۆ لە یەک شتدا ھاوبەشین.
پەیڕەوی حیزب: چی یە ئەو شتە؟
سکاڵای کارمەند: ھەردووکمان کەس نامانخوێنێتەوە.
*
باوک: ھەتیو ئەو رەسمە قۆڕانە چی ئەکەن لە مۆبایلەکەتدا؟
کوڕ: بابەگیان لە مۆبایلەکەی خۆتەوە بلوتوسم کردن.
*
کوەیتی: لە خۆشیدا پێم ناکەوێتە عەرز کاکە.
کاکە :چی بووە
کوەیتی: یەک مانگی تر ئەتوانم بە سەد دیناری خۆمان ھەمووتان مارە بکەم.
*
خوێندکاری ئەندازیاری: کە دەرچووی حەز ئەکەی لە کام چێشتخانە ببی بەشاگرد؟
خۆێندکاری کۆلیجی زمان: مەتعەم زۆراب، ئەی تۆ؟
خوێندکاری ئەندازیاری: من بەتەمای لە ئیشی دیلیڤەرییم.
*
موحەلیلی ئینگلیز: ئەو تفەنگە چییە پێت؟
موحەلیلی کورد: ئەینێم بە تاریکییەوە.
*
نەخشین: داوای چیت کردووە بۆ مارەییەکەت؟
خەندە: کەمامەیەکی عەیارە بیست و یەک چوار لیرەی پێوە بێ؟
*
یەکەم: توخوا ئەوە زەلامە ڕەفیقایەتیی ئەکەی؟
دووەم :خراپەی چییە؟
یەکەم: لە خەڵکی ئەم زەمانە ناچێ ، زۆر کۆنە.
عەیب نەبێ بە قنگ ئەڵێ پێنج.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket