جارێكی تر له‌شكركێشی توركیا
بیروڕا 01:42 PM - 2020-06-21.
له كاتێكدا ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا هه‌موو جیهان و تێكڕای مرۆڤایه‌تی كردۆته ئامانج و ژیانی خه‌ڵكه ئیفلیج كردووه , ئابووری جیهانی شه‌كه‌ت و وێران كردوو , په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی قه‌تیس كردووه , مه‌راسیم و تقوسه ئاینیه‌كانی وه‌ستاندووه , زۆرێك له شه‌ڕو ململانێ ئیقلیمیه‌كانی ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستانبێت ئه‌وا خاوی كردۆته‌وه.
ئه‌وا له ئاوا بارودۆخێكدا ده‌وڵه‌تی توركیا كه خۆیشی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی گیرۆده‌ی ڤایرۆسه‌كه بووه و قوربانی و تووشبوی زۆریشی هه‌یه , كه‌چی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌شكركێشییه‌كی گه‌وره‌و ڕێكخراوی به فه‌رمانده‌یی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هه‌موو به‌ش و سنفه جیاجیاكانی سوپای توركیا هه‌ر له ئاسمانی و وشكانی و ته‌نانه‌ت ده‌ریایش كه لێره ده‌ریای تێدا نیه ده‌ست پێكردوو بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و باكوری عێراق .
پاساوی له شكر كێشیه‌كه
ئه‌مه یه‌كه‌مجارو دواجاریش نابێت ده‌وڵه‌تی توركیا به پاساوی پاراستنی ئاسایشی ستراتیجی وڵاته‌كه‌یه‌وه سه‌روه‌ری خاكی عێراق پێشێل ده‌كات و خه‌ڵكی سڤیل ده‌كاته ئامانج , ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ڕواڵه‌تدا وابێت ئه‌وا ئه‌م پرسه مانا‌و مه‌دلولی مێژوویی و سیاسی و چاو چنۆكانه‌ی ی قوڵی هه‌یه و له لایه‌ك باسی میساقی میللی ده‌كه‌ن و ولایه‌تی موسڵ له عێراق و حه‌له‌ب له سوریا به به‌شێك خاكی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌زانن .
جگه له‌وانه‌ش ئێستا ده‌وڵه‌تی توركیا سوپاكه‌ی له نۆ وڵات بڵاو پێكردووه هه‌ر له قوبرس و لیبیا‌و قه‌ته‌ر تاوه‌كو سوریا‌و عێراقیش شوێنی تریش , هه‌ر هه‌مان مه‌به‌ستی زیندوو كردنه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه و ئاكه‌په به هاوكاری مه‌هه‌په‌ی نه‌ژادپه‌رست كه له توركیا ئاستی جه‌ماوه‌رییان زۆر دابه‌زیووه به گوێره‌ی دوا ڕاپرسیه‌كان و سه‌ره‌تاكه‌شی له هه‌ڵبژاردنه‌ناوخۆییه‌كانی پێشووی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ و گه‌وره شاره‌كانی تری توركیا ده‌ركه‌وت كه شكستی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێنا و خودی ئه‌ردۆگان ده‌ی وت ئه‌وه‌ی حوكمی ئه‌سته‌نبوڵ بكات ئه‌و حوكمی هه‌موو توركیا ده‌كات , بۆیه ئێستا له ڕێگه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌وه كه به ناوی چنگی پڵنگی یه‌ك و دوو چنگی هه‌ڵۆه‌وه ناوزه‌د كراون ده‌خوازن بڵانسی جه‌ماوه‌رییان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ناوخۆیان بۆ ده‌ره‌وه بنێرن ,
له‌لایه‌كی تره‌وه ناونانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه به ناوی ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه ئه‌وه به گوێ ی سه‌رجه‌م جیهان و ناوچه‌كه‌دا ده‌دا كه سوڵتان یاسای دارستان پیاده ده‌كات و به‌هێزه‌كان بێ هێزه‌كان لووش ده‌ده‌ن .
كاردانه‌وه‌كان
حكومه‌تی عێراق وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی و به‌و پێ یه‌ی كه پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق به هه‌رێمیشه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانیه‌تی تا ئێستا وێڕای ئیدانه‌و ناڕه‌زایی توند دووجار باڵوێزی توركیای له به‌غداد بانگهێشت كردووه بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانیه‌كانی و سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌و نیگه‌رانی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران , هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوانه وه‌كو پێویست نین و ده‌خوازێت ڕێكاری توندتر و ئازایه‌نه‌تر بگرنه به‌ر , به‌ڵام لێراده بۆ ئێمه‌ی چاودێرانی سیاسی بارودۆخی عێراق گومانێكی گه‌روه سه‌رهه‌ڵده‌دات له سه‌ردانی هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ( میت) دوو ڕۆژ پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ به‌غدادی پایته‌ختی عێراق بۆ بوونی جۆرێك له هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌غداد كه ئه‌مه‌ش به درێژایی مێژووی ئه‌م دوو وڵاته بوونی هه‌بووه دژ به كورد‌و ئاینده‌ی و مافه‌ڕه‌واو ده‌ستورییه‌كانی بوون .
ئه‌وه‌ی نه‌مالنبیست هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم بوو ئیدی پێده‌چێت شرۆڤه‌ی ده‌ستووری بۆ كرابێت كه ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌نده یان شتێكی دی !
له كاتێكدا بوونی هێزی توركی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی گه‌وره‌و جدییه بۆ ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان و مانه‌وه‌ی وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی نیمچه سه‌ربه‌خۆ كه هێزی چه‌كداری جكومه‌تی ناوه‌ندی لێ نیه تاوه‌كو ئیستا , ده‌كرێت ئه‌مه بوونه‌ی توركیا پاساو ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ هێنانی هێزی فیدراڵی عێراق له ئاینده‌دا .
له كۆتاییدا باشتره بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا په‌نا بۆ دانوستان و ڕێكاری سیاسی ببات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نه‌وه‌ك بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و چنگی پڵنگ ده‌نووكی هه‌ڵۆ و شێر و فیل و به‌راز ...تد
بورهان شێخ ڕه‌ئوف
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26