په‌روه‌رده له رۆژاڤا
ریپۆرتاژ 01:42 PM - 2020-06-21.
یه‌کێکی تر له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی شۆڕشی رۆژاڤا، سیستمی په‌روه‌رده‌که‌یه‌تی. له ناوچه‌یه‌کدا که چه‌ندین ده‌یه‌یه خوێندکار له ژێر دروشمی 'یه‌ک زمان، یه‌ک حیزب، یه‌ک نه‌ته‌وه'دا ده‌ژی و په‌روه‌رده ده‌کرێت. بناغه‌ی سیستمێکی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای پێکه‌وه‌ژیان و فره‌کلتوری و مافی خوێندن به زمانی دایک داده‌نرێت.
سه‌ره‌کیترین و گرنگترین خاڵی ئه‌م سیستمه، مافی خوێندنه به زمانی دایک. له قۆناغی یه‌ک-سێی سه‌ره‌تایی، منداڵی کورد به کوردی و منداڵی عه‌ره‌ب به عه‌ره‌بی و منداڵه ئاشورییه‌کانی به ئاشوری ده‌خوێنن و له قۆناغه‌کانی دواتردا، زمان و کلتور و مێژوو و ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌کانی تری باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌خوێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شه سه‌ربازی و مرۆییه به‌رده‌وامانه‌ی مه‌ترسییان بۆ ئه‌زموونی رۆژاڤا دروست کردووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته هۆی په‌راوێزخستنی سیستمی په‌روه‌رده و له پشت دیمه‌نه‌کانی شه‌ڕکردنی مه‌یدانه‌کانی جه‌نگه‌وه، لێپرسراوانی په‌روه‌رده و مامۆستایانی ڕۆژاڤا، خه‌ریکی جه‌نگێکی له‌سه‌رخۆ و بێده‌نگ بوون، ئه‌ویش جه‌نگی قه‌ڵه‌م و په‌روه‌رده‌یه.
باکور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به درێژایی مێژوو، ناوچه‌یه‌ک بووه بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی کورد و که‌مینه‌کانی تری ناوچه‌که، منداڵ و هاوڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ناچار بوون به زمانێک بخوێنن که زمانی خۆیان نییه و مێژوویه‌ک بخوێنن که مێژووی ئه‌وان نییه. به‌ڵام سیستمه نوێکه، له‌سه‌ر بنه‌مای فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان بنیاد نراوه و دین و فێمینیزم و ژینگه و جڤاکناسی شوێنی گرنگییان له سیستمه‌که‌دا هه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له منداڵییه‌وه، دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه ڕۆحییه‌تی پێکه‌وه‌ژیانیان تێدا بێت و له چه‌وسانه‌وه و ئازاری نه‌ته‌وه‌کانی چوارده‌وریشیان بگه‌ن.
خاڵێکی گرنگی تری ئه‌م سیستمه، ده‌رچوونه له‌و سیستمه ئۆتۆریتارییه په‌روه‌رده‌ییه لایه‌نگره‌ی پێشوو. له سیستمه نوێکه‌دا، خوێندکار پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه و له‌گه‌ڵ مامۆستادا، ده‌رفه‌تی به‌شداری چالاک و ڕه‌خنه‌کردن و خودپێگه‌یاندنی هه‌یه. په‌روه‌رده‌کردنی خوێندکار و تاکیش له کۆمه‌ڵگایه‌کی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌شتن و دنیابینییه‌کی نوێ و ئاراسته‌کردنیان بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیک، گرنگییه‌کی بێوێنه‌ی هه‌یه.
خوێندکارانی پۆلی یه‌ک-سێی سه‌ره‌تایی، پێنج وانه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه و به کتێب ده‌یخوێنن، مۆسیقا، وێنه‌سازی، وه‌رزش، بیرکاری و زمانی دایک. له پۆلی چوار-شه‌ش'دا هه‌مان ئه‌و وانانه ده‌مێننه‌وه و وانه‌کانی زانست و زانسته کۆمه‌ڵایه‌تی (یان جڤاکییه‌کان) ده‌خوێنن و هاوکات منداڵه کورده‌کان، زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ده‌خوێنن و منداڵه عه‌ره‌به‌کانیش، زمانی کوردی و ئینگلیزی ده‌خوێنن.
زانستیش له سیستمه په‌روه‌رده‌ییه نوێکه‌دا پێگه‌یه‌کی نوێی وه‌رگرتووه و خوێندکار به حه‌قیقه‌ته زانستی و وه‌ڵامه تیۆرییه‌کانی دروستبوونی گه‌ردوون و ئاژه‌ڵه‌کان و سه‌ره‌تای بوونی مرۆڤ ئاشنا ده‌بێت، به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌ڵام و فاکته زانستییانه به فیلته‌ری دین و کلتور و ده‌زگا ئایدۆلۆژییه خۆرهه‌ڵاتییه‌کاندا تێپه‌ر ببن. دینیش جێیه‌کی نوێی وه‌رگرتووه و منداڵ تا پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌کات، وانه‌ی دین نا‌خوێنێت، له پۆلی حه‌وتیشه‌وه له بری وانه‌ی دین، وانه‌ی ڕۆشنبیری و ڕه‌وشت ده‌خوێنێت و تێیدا مێژووی دینه‌کان و به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانی سه‌رجه‌م دینه‌کان ده‌خوێنێته‌وه.
له پۆلی یه‌کی ئاماده‌ییشه‌وه، که ده‌کاته پۆلی ده. خوێندکار وانه‌ی فه‌لسه‌فه ده‌خوێنێت و ئاشنا ده‌بێت به مێژووی فه‌لسه‌فه و پرسیاره فه‌لسه‌فییه سه‌ره‌تاییه‌کان و تێڕوانین و دنیابینی گرنگترین فه‌یله‌سووفه‌کانی مێژوو. هه‌ر له پۆلی یه‌کی ئاماده‌ییه‌وه، وانه‌ی ژنۆلۆجیش ده‌خوێنرێت، که کۆمه‌ڵێک تێزی فه‌لسه‌فی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵناسی گرنگ سه‌باره‌ت به پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه نیۆلیتیکهکان و سه‌رده‌می خواوه‌ندی ژن و گۆڕانی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ پیاوسالاری و باڵاده‌ستی پیاو له خۆ ده‌گرێت. خوێندکار به کێشه و برینه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئاشنا ده‌بێت و تێده‌گات لاوازی پێگه‌ی ژن له کۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتییه‌کاندا، لاوازییه‌کی جه‌سته‌یی و فیسیۆلۆجی نییه و به‌ڵکو لاوازییه‌کی کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌کرێت چاره‌سه‌ر بکرێت و ژنان هاوشانی پیاوان ده‌توانن به‌شدار بن له دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا که‌وتووه‌دا.
ئه‌م سیستمه په‌روه‌رده‌ییه ده‌کرێت بۆشایی و هه‌ڵه‌شی تێدا بێت و قابیلی ڕه‌خنه‌کردنیش بێت. به‌ڵام بناغه‌یه‌کی پته‌وه بۆ دروستکردنی تاکێکی بیرکه‌ره‌وه که فێری بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌کرێت. تاکێک که هاوکات بڕوای به مافی ئه‌وانی تر و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه و دینه جیاوازه‌کانه و توندوتیژی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی تر ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. من خوێندنی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییم له شاری سلێمانی ته‌واوکردووه، من و هاوڕیکانم فێرنه‌کراین چۆن بنوسین، چۆن بخوێنینه‌وه، چۆن بیربکه‌ینه‌وه، فێریان نه‌کردین چۆن له فه‌لسه‌فه، زانست، دین و ئه‌ده‌بییات بگه‌ین. وانه‌کانمان لاگرانه بوون و و سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانمان ده‌چوونه‌وه سه‌ر یه‌ک وه‌ڵام. ئه‌مه هۆکارێکی گرنگه که سیستمه په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی رۆژاڤا وه‌ک هیوایه‌کی گه‌وره ببینم بۆ دروستکردنی نه‌وه‌یه‌کی جیاواز که خه‌ونی دنیایه‌کی جیاوازی پێیه.
PUKmedia نووسین: د.کۆیار شێرکۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22